ئەنجومەنی ئەدەبیی "سەردەم"ی سەردەشت بەتەمایە، کۆڕێکی شیاو بۆ پەردەلادان لە سەر شـەش پەڕتووکی مامۆستا "سابیر عومەری (سابیر بێتووشی) و ڕێز لە چالاکی بەردەوامی ئەدەبی ئەو پێک بێنێ.
هەر بەو بۆنەوە داوا لە هەموو هۆگرانی فەرهەنگ و زمانی کوردی، شاعیران، نووسەران، مامۆستایانی ئایینی و زانکۆ و پەروەردەو ئەندامانی ئەنجومەنە ئەدەبی و هونەری و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەشداریتان لەو کۆڕەدا، دەبێتە خەڵاتی ڕێز بە بەرۆکی نووسەرێکەوە و هاندان و دنەدانی خوێندەواران و نووسەرانی دیکە کە زنەی بیر و هەستیان بە نووکی خامەی دەروەست لە سەر سینگی سپی کاغەزەکان، ڕستەی ڕەسەن بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان بهۆننەوە.
بەرهەمەکان:
1ـ بالۆرەکانی غەریبی
2ـ لەخۆبوردووانی بێ خەڵاتی کورد
(وەرگێڕان)
3ـ هەنیسکی پاییز (دیوانی شێعر)
4ـ ئیسلام ئایینی ئاشتی و ئازادی و میانەڕەوی
5ـ جوانا و پۆڕێ (ڕۆمان)
(وەرگێڕان)
6ـ باویلکە (کۆمەڵە بەسەرهاتی ڕاستەقینە)
ڕێکەوت: شەوی دوو شەممە
28ی خەرمانانی 1401ی هەتاوی
کات: 9ی شەو تا ...
هاتن بۆ هەمووانە
ئەنجومەنی ئەدەبیی "سەردەم"ی سەردەشت