هونەرمەند زایەر عەبدوڵڵا ڕایگەیاند پرۆژەی ئایندەمان و بەمزووانە زنجیرە درامای (شەهابەی هەولێری) دەبێت.
هەروەك هونەرمەند ئاماژەی پێكردووە درامای (شەهابەی هەولێری) لە (15) ئەڵقە پێكهاتووەو باسی ژیان و بەسەرهاتی هونەرمەندی دەنگخۆش و بلیمەتی قورئان خوێن و خۆشنووس و نیگاركێش و ئەكتەری خێر لەخۆنەدیوو (شەهابەدینی حوسێن موهاجیر) ناسراو بە (شەهابەی هەولێری) دەكات، كە تێكهەڵكێش كراوە بەو ڕووداو بەسەرهاتانەی لەماوەی ژیانی ئەودا لە هەولێر و لەكوردستان ڕوویانداوە، جگە لەدەرخستنی دەیان كەسایەتی هونەری و رامیاری و كۆمەڵایەتی و ئاینی ئەوێ ڕۆژێی نەتەوەكەمان.
لەكۆتایشدا هونەرمەند زایەر عەبدوڵڵا هیوادارە دراماكە بەهیممەتی دڵسۆزانی هونەر زوو بە زوو ڕوناكی ببینێت.
سەرچاوە: galawej