تووڕەیی کاردانەوەیەکی ئۆرگانی زیندووە، هەروەها خۆشەویستیش.
ئەگەر ئێمە بزانین چۆن تووڕەییەکەمان کۆنتڕۆڵ بکەین ئەوە دەتوانێت بیگۆڕین بە خۆشەویستی.
ئەگەربە ووردی سەیری کۆمپۆستەکان بکەین! ئایا زبڵ نەرێنیە یان ئەرێنی؟
کاتیک دەتوانین زبڵێکی فڕێدرو بگۆڕین بۆ پەینێکی ناشیرین و بۆگەن دوایی ببێتە زەمینێکی نایاب بۆ دروستبوونی سەوزایی و گوڵێکی جوان و بۆن خۆش.
ئه وزبڵە ده توانێ ئەرێنی بێ. ئه گه ر ئێمه بزانین چۆن گۆڕانگاریەکان ئەنجام ئە دەین ! تووڕەییش هەروایە.
ئێمە پێویست ناکات هەرابکەین تا لێی ڕزگار بین. کاتێک ئێمە دەتوانین هاوارو هەڵچوون و ئازارەکانی کەسێک ببینین و لە بارودۆخیان تێبگەین، ئێمە ڕێگای ترمان هەیە بۆ سەیرکردنیان و سەرهەڵدانی تیشکی بەزەیی تووڕەییمان دەگۆڕێت و ئێمە چیتر نامانەوێت کەسی تر سزا بدەین بە تێگەیشتنمان بۆیان بەهەڵە ! دەتوانین تێگەیشتنە هەڵەکانمان ڕاست بکەینەوە. لە جیاتی تووڕەیی و ترس و نائومێدی، با ئارەزووی بەزەییمان هەبێ بۆ یارمەتیدانی کەسەکە.
فێربوون و ئاشنابوون بە ڕۆحییەکانی هەموو داب و نەریتەجیاوازەکان یارمەتیمان دەدات کە تۆوی دیالۆگ وبەزەیی بێ توندوتیژی و گشتگیری و ئاشتبوونەوە گەشە پێ بدەین ئەوانە ڕێگامان نیشان دەدەن کە دوور لە ناکۆکی ڕێگای تریش هەیە ...
ڕق و کینە ناتوانرێت بە ڕق و کینە بوەستێنرێت.... نابێت بە توندوتیژی وەڵامی توندوتیژی بدرێتەوە. تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەتوندوتیژی و ململانێ ئەوەیە کە بەدیالۆگ باوەش بۆ پراکتیزەکردنی ئاشتی بکەینەوە و بە بەزەیی و خۆشەویستی و تێگەیشتنەوە بیر بکەینەوە و ڕەفتار بکەین.
ئەمڕۆ لە سیستەمی گڵۆبایزمیدا زۆر لە ئێمە باوەڕمان بە پاڵەوانی داستانەکانی ڕق و دەمارگیری تۆڵەسەندنەوە نەماوە و پێمان وایە کە ئەوانە ناواقعی و کۆنن. لە جیاتی ئەوە ئێمە خۆمان بۆ بەریەک کەوتنی شارستانی لەگەڵ کلتوورە جیاوازەکان ئامادە دەکەین و زمانی میللەتانی دوورونزیک فێردەبین، تا لەکلتورو شێوازی تێڕوانینیان بۆ ئەم ژیانە پڕ گێژاوی سەدان ڕووە ئاسانتر تێبگەین !
تەنها زمانی دیالۆگی هاوبەشی مرۆڤە یەکسانەکانە دۆستایەتی و مرۆڤایەتیمان هەڵ دەکشێنێ بۆژوور و هانمان ئەدات تەنها بەدوای کۆڕو زنجیرەی دیالۆگی ڕۆشنبیری وێڵبین....
ئارەزوەکانمان بۆ وەبەرهێنان گشت سامانی زانست وتێگەیشتنمان بۆ پێکەوەژیان دەکەینە پێشەنگ و پلان دادەڕێژین و بیر لەوە دەکەینەوە کە هەوڵ و ماندووبوون چەند دڵخۆشمان دەکەن بۆگەیشتن بەهیواکانمان، کاتێک لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆ بین و بە قووڵی سەیری دڵمان بکەین، دەبینین بەردەوامی دیالۆگ وتێگەیشتن لەیەکتر ئامانج ورێگاشە بۆگەیشتن بە ئاسوودەیی. بەپێجەوانەوە بێ دیالۆگ وتێگەیشتن ئەگەر سامان و هێزی بێسنووریشمان هەبووایە، هێشتا لە ترسدا دەژیاین.... ئێستا هەموو شتێک گونجاوە با نەترسین دەست پێ بکەین ئەمە دەرفەتێکە بۆ دروست کردنی جیهانێکی باشتر. باوەڕمان وا ببێت کەهەمیشە شتێکی سەرسوڕهێنەرلەودیو دەرگای ئەم جیهانە بچوک ودەستەمۆکراوەی ئێمە خەریکە ڕوو دەدات، باش یان خراپ کۆمان دەکاتەوە نمونەی کۆڤیدی 19 . سوپاس بۆبەردەوامی ژیان، بەدیالۆگ و تیشکیکی ڕۆشنگەری ڕەها نزیک دەبینەوە بەرەو تێکەڵاوی کلتورەکان و پێکەوە ژیان...
ئەوەندەی ئێمە تێدەکۆشین بەرەو هیوایەک هەست بە ژیانەوەمان دەکەین، دڵخۆشی لە مێشکماندا گەورەتر دەبێت. هەر وەک سواڵکەرێک کە گەوهەرێک لە زبڵدانێکدا ئەدۆزیتەوە زۆر دڵخۆش دەبێت. وابیربکەینەوە، کەدەبێت بە سادەیی هەست بکەین کە ژیانەوەیەکی مرۆڤی تەواومان وەرگرتووە. لەم ژیانە ئاساییە پڕ لە کار و کێشمەکێشەدا، لەناکاوکە گەوهەری بەنرخمان دۆزییەوە.ئەوسا ئێمە دەبێت بە ڕاستی خۆمان بخەینە ناو دۆخەکەوە وەک ئەوەی کە ئێمە بین، و هەست بکەین کە پێکەوە ژیان چۆن دەبێت. ئەوسا دەتوانین بە ڕاستی نرخاندنێک بەدەست بهێنین بۆ ئەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا تێیداین و حەزو ویست و ئارەزووی باشکردنیمان هەبێ لەژێر باڵی دیالۆگ بەنیازی هەمیشە باشترین...