رەوشان چەلکەر بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

رەوشان چەلکەر، هونەرمەندی باکووری کوردستان، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'دلۆ مالا من دلۆ' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە فۆلکلۆرە و هاکان گوربوز کاری میوزیکی بۆ کردووە و ئەرڤان ئەرکمان کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.

رەوشان چەلکەر، لەبارەی ئەم بەرهەمەی بە رووداوی راگەیاند، گۆرانییەکەی کە 2014 لە بازیدی باکووری کوردستان کۆکردووەتەوە و دیار نییە تەمەنی چەندە و تاوەکو ئێستا تۆمار نەکرابوو. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەتاکەی بە کوردییە و بە وشەی عەرەبی بەردەوام دەبێت، گوتیشی، 'دلۆ مالێ من دلۆ' رێگە بۆ گەنجینەی بێکۆتایی دڵ دەکاتەوە.

رەوشان چەلکەر، لە ناوچەی تەتوانی بێدلیسی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە دوای تەواوکردنی خوێندنی لە بواری دەروونناسیدا، لە بواری نواندن و ئامێری ڤایۆلین خوێندوویەتی، دوو ئەلبوومی گۆرانیی بەناوەکانی 'ئاخ لێ وەسێ' و 'تۆڤ' هەیە، جگە لە چەندین گۆرانی تاک و ڤیدیۆکلیپ.

 

سەرچاوە: rudaw