لە دووتووێی 360 لاپەڕەدا رۆمانی مێژوویی «پاشای گەورە» نووسینی ئارێز عەبدوڵڵا چاپ و بڵاوکرایەوە.
ناوەڕۆکی رۆمانەکە باس لە رووداوەکانی سەردەمی فەرمانڕەوایی پاشای گەورە دەکات، کە لە بەهاری 1813 دەستپێدەکات و لە دوا رۆژەکانی 1836 کۆتایی دێت.
رۆمانەکە بەزمانێکی پاراو و کوردییەکی گشتگیر نووسراوە، قۆناغێکی زێڕینی مێژووی کورد و کوردستانی نەخشاندووە و نەخشەی دەوڵەتی سۆرانی پیشانی خوێنەران داوەتەوە.
ئەم رۆمانە رووداوی مێژوویی گرنگ و چیرۆکە سەر زارەکییە سەرنجڕاکێشەکان دەگێڕێتەوە.
هەر کەسێک بیەوێت پاشای گەورە بناسێ و شارەزایی سەردەمەکەی بە دەستبێنێ با ئەم رۆمانە بخوێنێتەوە.
لە رۆمانی پاشای گەورەدا وێنای پاشای گەورە و سەرکەوتن و دەستکەوتە مێژووییەکانی کراوە.
سەرچاوە: knwe