هه‌موو رووداوێك كه رووده‌دات، په‌یوه‌سته به كات و شوێنێكی دیاریكراوه‌وه. كرده‌ی رووداو دوای روودانی ده‌بێته مێژوو، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ رووداوه‌كه، واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی كرنۆلۆژییانه و به دوای یه‌كترداهاتنی زنجیره‌ی رووداوه‌كان پێكدێنێت. بۆیه ده‌كرێ بڵێین هه‌موو رووداوێك هه‌ڵگری دوو زه‌مه‌نی جیباوازه، زه‌مه‌نێك كه رووداوه‌كه‌ی تیادا رووده‌دات و ده‌می ئێستای رووداوه‌كه‌یه، زه‌مه‌نێكیش كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رووداوه‌كه، دوای ساڵانێكی زۆر له روودانی رووداوه‌كه جا هه‌ر رووداوێك بێت. یه‌كێك له دیارترین خاسیه‌ته‌كانی گێڕانه‌وه‌ی رووداوێك ئه‌وه‌یه، كه بگێڕه‌وه‌ی رووداو، چه‌ند توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، رووداوه‌كه بگێڕێته‌وه كۆنسێكته مێژووییه‌كه و ئه‌و هه‌سته لای بۆ بگێڕه‌ره‌وه دروست بكات، كه ئه‌و له نێو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كه دابووه، ئه‌گه‌ر خۆشی تیادا به‌شدار نه‌بووبێت. به‌و مانایه‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رووداوێكی مێژوویی، ئیدی بچینه‌وه نێو ئه‌و ساتانه و زه‌مه‌ن بوه‌ستێت، نه‌ك خودی رووداوه‌كه، بێته‌وه نێو زه‌مه‌نی ئێستا كه زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینیم كردبێت، له به‌شێك له گێڕانه‌وه ئه‌ده‌بی و بایۆگرافییه‌كان، ئه‌و دوو زه‌مه‌نه له‌لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه هه‌ستی پێ ناكرێت و له یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه. به‌و مانایه‌ی رووداوێك ده‌گێڕنه‌وه له رابردوو روویداوه، ئیدی له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ زه‌مه‌نی روودانی رووداوه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه رووداوه‌كه دێننه نێو زه‌مه‌نی ئێستاوه. بۆیه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی زه‌قه‌وه، كه خۆشیان هه‌ستی پێ ناكه‌ن. جارێكییان كتێبێكم له باره‌ی كۆچڕه‌وه‌كه ده‌خوێنده‌وه، نووسه‌ره‌كه‌ی نووسیبووی (باران له پێنج ملیۆن مرۆڤی ده‌دا) ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كات، ره‌نگه كه‌متر له دوو ملیۆنیش بووبێت. ئه‌م د‌رك پێ نه‌كردنه‌ی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه و زه‌مه‌نی روودان، دواجار ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه كرده‌ی گێڕانه‌وه، هه‌ر ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی رووداوێك نییه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زه‌مه‌ن، شوێن، هه‌موو ئه‌و پێكهاته سروشتی و مرۆیی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ییانه‌ی ژیانی ئه‌وكات. به‌و مانایه‌ی بۆ گێڕه‌ره‌وه، له‌په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه، زه‌مه‌نی ئێستا جێدیڵێت و ده‌چێته‌وه نێو رابردوو، له‌گه‌ڵ فه‌زای رووداوه‌كه ده‌ژی. له‌و روانگه‌یه‌وه، رۆمانی (قوربانی ژماره 256) یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ی خوێنه‌ر له میانه‌ی خوێنه‌وه‌یدا، زه‌مه‌نی ئێستا كه ساتی خوێنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌یه، له‌بیر ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات ده‌گه‌ڕێته‌وه سی ودوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه رژێمی به‌عس هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد. له‌و رۆمانه‌دا، كاره‌ساته‌كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و كرنۆلۆژیی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژوودا هه‌یه، به‌ڵكو هێنانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌یه بۆ زه‌مه‌نی ئێستا، هه‌ر بۆیه كه رۆمانه‌كه ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌و كاره‌ساته‌مان دێته به‌رچاو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا روویدابێت و خۆمان له نێو جه‌رگه‌ی كاره‌ساته‌كه بین. ئه‌م شێوازه له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی زه‌مه‌نی فیزیكی رووداوه‌كه، به زه‌مه‌نی ده‌روونی خوێنه‌رانه‌وه، فۆرمێكی هونه‌ری جوانی به رۆمانه‌كه داوه، كه تیایدا ئه‌و كاره‌ساته نابێته رووداوێكی رابردووی به‌شێك له مێژووی خوێناوی ئێمه، به‌ڵكو وه‌ك كرده‌یه‌كی تراژیدی به‌رده‌وام ده‌بینرێت. ئه‌مه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی رووداوێكی واقیعی و مێژووییه، له به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان رووداو، له ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا. چونكه له ئاستی واقیعدا رووداو ده‌بێته رابردوو، به‌ڵام له دووتوێی رۆمان‌دا، رووداو به‌رده‌وامی ده‌بێت و زه‌مه‌ن و شوێنه‌كان ده‌بڕێت.
کاتێک تەرمەکان دەبنە دیوار
کارەساتەکان لە رۆمان‌دا بەسەر ناچن
بۆیه كاره‌ساته‌كان له نێو رۆمان‌دا به‌سه‌رناچن، به‌ڵكو ده‌مێننه‌وه، ئه‌ویش له‌په‌راوێزی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌وه به به‌رده‌وامی و بۆ هه‌میشه. ئه‌م رۆمانه، سه‌رگوزشته‌ی ژیانی منداڵێكی هه‌ڵبجه‌ییمان له‌سه‌ر زاری خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه منداڵی و شوێن و یاده‌وه‌ریی و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی و خێزانی، له په‌راوێزی ئه‌و كاره‌ساته‌وه له‌ده‌ستده‌دات و بۆ هه‌تایه، له دنیای منداڵی خۆی داده‌بڕێت و ده‌بێته قوربانییه‌كی زیندووی ئه‌و كاره‌ساته. ئاسۆ پاڵه‌وان و هاوكات گێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌شه، له گه‌ڕه‌كی قاوه‌چییانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ژی و رزگاربووی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كانه. خۆی و زریانی دایكی و باپیره‌یه‌ك، له ماڵێكدا خه‌مه‌كانی دوای ئه‌نفال كۆی كردوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت، كاره‌ساتێكی دیكه‌شیان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌ویش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه. ئاسۆ له‌گه‌ڵ ژێهات و سیوه‌ر، دیاری، له نێو دنیای منداڵی خۆیان دانه و نازانن له چركه ساتێكی كه‌مدا، لێك داده‌بڕێن و قیامه‌ت به چاوی خۆیان ده‌بینن. له‌پڕ فڕۆكه‌یه‌ك، گازێك كه بۆنێكی وه‌ك بۆنی سێوی هه‌یه، ده‌ڕژێنێته سه‌رشار و له چركه ساتێك‌دا، ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان و سروشت و بوونه‌وه‌ره‌كانیش، ژێراو ژێر ده‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه، ژیان ناگه‌ڕێته‌وه پێش روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئاسۆ، كه له بنه‌ڕه‌تدا كچه، به‌ڵام باپیره‌ی وه‌ك كوڕێك ده‌یناسێنێت و به‌م شێوه‌یه‌ش جگه له زریانی دایكی، كه‌س هه‌ست به‌و دوالیزمییه‌ی كه‌سێتی ئاسۆ ناكات. دایكی چه‌ندین جار، هانا وه‌به‌ر باپیره‌ی ده‌بات، تا ئاسۆ وه‌ك كچ بژی و ره‌فتار بكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه و سوورده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسۆ پیاوانه بژی. به بڕوای من، نهێنی ئه‌و به‌پیاو ناساندنه‌ی ئاسۆ له‌لایه‌ن باپیره‌یه‌وه له‌وه‌دایه ئاسۆ و دایكی رزگاربووی كاره‌ساتی ئه‌نفالن، كه سه‌دان هه‌زار پیاوی كوردی تێدا له نێو برا، هێشتنه‌وه‌ی ئاسۆ له‌و ناسنامه پیاوبوونه‌یه‌دا سیمبولێكه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێز و خۆڕاگریی، وره و ئازایه‌تی پیاوی كورد له دیدی باپیره‌یدا. بۆیه باپیره‌ی تا ده‌شمرێت، ئاسۆ وه‌ك منداڵێكی كوڕ ده‌بینێت. ئاسۆ و دایكی له پاڵ قوربانی ئه‌نفال، قوربانی ده‌ستی عومه‌ری شه‌هلای خۆفرۆشیشن. ئه‌و عومه‌ره‌ی هێمای جه‌لادیی و خۆفرۆشیی و نه‌بوونی هیچ جۆره هه‌ست و سۆزێكی مرۆییانه‌یه و ته‌نێ له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات هه‌ر وه‌ك خۆشی له رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت (مرۆڤ ده‌بێ ته‌نها بیر له‌پاره بكاته‌وه، پاره و هیچی دیكه نا، هیچ شتێك له پاره گرنگتر نییه. لا 282) به‌م شێوه‌یه‌ش، زریانی دایكی ئاسۆ، وه‌ك كه‌نیزه‌یه‌ك له خزمه‌تی خۆی ده‌بینێت.
روویەکی دیکەی مرۆڤی کورد
ئه‌م كاره‌كته‌ره، رووێكی ناشیرین، هاوكات بێ به‌های هه‌موو ئه‌و خۆفرۆشانه نیشان ده‌دات، كه له سه‌رووبه‌ندی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له سه‌نگه‌ری دوژمن دابوون و به‌دیار كوشتنی هاوشوناس و هاوخوێنه‌كانیان پێده‌كه‌نین. بۆیه به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و كاره‌كته‌ره، به‌و شێوازه نامرۆیی و دڵڕه‌قییه، ناڕاسته‌وخۆ نیشاندانی رووێكی دیكه‌ی مرۆڤی كورده، كه چۆن جاشێتی و به‌رژه‌وه‌ندیی و خۆفرۆشی، دایماڵیبوون له هه‌موو به‌هایه‌كی جوانی مرۆییانه. لێره‌وه‌ش عومه‌ری شه‌هلا، وه‌ك تارمایه‌كی پڕ له ترس و تۆقاندن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاسۆ و زریانی دایكی ده‌مێنێته‌وه، كه گوزارشت له نامرۆییبوون دڕنده‌یی خۆی ده‌كات. حه‌سه‌نی سمێڵ قیت، كاره‌كته‌رێكی دیكه‌ی رۆمانه‌كه‌یه و خاوه‌نی چایخانه‌یه‌كه له نێو شاردا. رۆماننووس له وێناكردنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆزیكایی (هاوئاوێته بوون) هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا، ره‌چاوی ئه‌و تایتمه‌ندییه هه‌مه‌جۆره‌ی له ژیان و سروشت و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له رووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كردووه. بۆیه كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كشی (هه‌واسی لانه‌واز، هه‌یاس، حه‌سه‌نی سمێڵ قیت، نه‌شمیل و شوان، دلبه‌ر، دایه خه‌جی) و گه‌لێكی دیكه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه. رۆماننووس له‌و رۆمانه‌دا، له رووی زه‌مه‌نییه‌وه ساته‌كانی پێش روودانی كاره‌ساته‌كه، به چه‌ند رۆژێك وێنا ده‌كات و رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌ش له‌و ساته‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، كه بۆ چه‌ند رۆژێك هه‌ڵه‌بجه، له‌ژێر چڕنۆكی به‌عسدا ئازاد ده‌كرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌مژن، به‌ڵام ئه‌م ئازادییه، چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئیدی شاره‌كه ده‌كه‌وێته به‌رشاڵاوی كیمیاباران و ره‌وتی ژیان له‌و شاره‌دا وێران ده‌بێت. ئاسۆ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ئاپۆرای خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و سنوور ره‌و بكات و له كه‌شێكی پڕ له ترس و تۆقاندن، له نێوان چركه‌ساته‌كانی مردن و ژیاندا، هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و گوندی شێخ ره‌ش له‌و دیو سنوور و كوردستانی رۆژهه‌ڵات جێبێڵێت. به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاسۆ، لێره‌شدا كۆتاییان نایه‌ت. له‌و كۆچه‌دا، دایكی ئاسۆ و دایه‌خه‌جێش، كه یه‌كێكی دیكه‌یه له كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه و له‌گه‌ڵ ئاسۆ و دایكی به‌ناچاری له ترسی تارمایی مه‌رگ هه‌ڵاتوون و وه‌ك داپیره‌یه‌ك وایه بۆی، هه‌ردووكییان ده‌مرن. به‌مه‌ش ئاسۆ، ته‌نها و بێ لانه ده‌مێنێته‌وه، هه‌واسی لانه‌واوز، كه هه‌ر واده‌زانێت ئاسۆ كوڕێژگه‌یه، ده‌بێته چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاریی و به‌رده‌وام خۆی و خه‌مه‌كانی ده‌لاوێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ڕوات و ئاسۆ جارێكی دیكه ته‌نها و بێكه‌س، له نێو چادرێكی چادرگه‌ی ئاواره‌كاندا، له نزیك گۆڕستانی گونده‌كه ده‌مێنێته‌وه و رۆژێك به‌ڕێكه‌وت پێ ده‌گوترێت كه ده‌بردرێته بنكه‌ی چاودێری بێلانه‌كان، به‌ڵام ئه‌و، چونكه هه‌ر به‌خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ دار و په‌ردووی هه‌ڵه‌بجه ده‌ژی، بۆیه نزا له‌سه‌ر مه‌رقه‌دی شێخی سه‌ڵان ده‌كات، كه نه‌یبه‌نه ئه‌و شوێنه. نزاكه‌ی گیر ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هاتنه‌وه‌ی عومه‌ری شه‌هلا و دۆزینه‌وه‌ی له چادرگه‌كه‌دا.
تارمایی جەللاد
تا ئێواره‌یه‌كیان عومه‌ری شه‌هلا، خۆی ده‌كات به‌چادرگه‌ی ئاسۆ و جارێكی دیكه، تارمایی راسته‌قینه‌ی ئه‌و جه‌للاده ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له شاری هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك سێبه‌ر به‌دوایانه‌وه بوو. به‌هۆی ئه‌و ترس و فۆبیایه‌ی عومه‌ری شه‌هلاش له رابردوودا، كه له ناخ و ده‌روونی ئاسۆ جێی هێشتووه، ناتوانێت هیچ بكات. بۆیه عومه‌ری شه‌هلا، ده‌سته جلێكی كچانه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌یباته تاران و دواتریش وه‌ك منداڵێكی كاركه‌ری سه‌ر شه‌قام، ده‌یكاته فرۆشیاری گۆڕه‌ویی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك به مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن. واتا عومه‌ری شه‌هلا ده‌یه‌وێت ئاسۆ له‌سه‌ر هه‌مان نه‌زمی ژیانی ئه‌و، كه پاره لای هه‌موو شتێكه، بژی و له‌پێناوی پاره‌دا هه‌موو كارێك بكات. ئاسۆ له نێو ئه‌و ژیانه ده‌مێنێته‌وه، تا دواجار ماریا به‌هانایه‌وه دێت و جه‌نگی ئێران و عیراقیش كۆتایی دێت، به‌ڵام دوای چی؟ دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش خه‌ونی منداڵی و ژیانی ئاسۆش كۆتاییان دێت و روو له‌هه‌ر شوێنێك ده‌كات، تارمایی مه‌رگ و سێبه‌ری كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و عومه‌ری شه‌هلای به‌خه‌یاڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه. به ونبوونی عومه‌ری شه‌هلاش، كۆتایی به رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه دێت. رۆماننووس به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفی عومه‌ری شه‌هلا ده‌كات، كه خوێنه‌ر وێنه‌یه‌كی قێزه‌وه‌ن و ناشیرینی ئه‌و كاره‌كته‌ره، له هزر و روانینی خۆی دروست ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی بینیبێتی، رقی لێ ده‌بێته‌وه و هه‌ستی هاوسۆزی بۆ ئاسۆ و دایكی كه قوربانی ده‌ستی ئه‌و خۆفرۆشه‌ن لادروست ده‌بێت، ئه‌م رۆمانه، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی له فۆرمێكی ئه‌ده‌بی جوان‌دا به‌رجه‌سته كردۆته‌وه و جارێكی دیكه ئه‌و تراژیدیایه‌مان دێنێته‌وه به‌رچاو، له رێگه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه‌وه. رۆمانه‌كه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و مرۆڤی كوردیش، وه‌ك قوربانی ده‌ستی رژێمێكی فاشی و دڕنده پیشان ده‌دات، كه چۆن قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی كیمیایی له سه‌ر تاقیكرایه‌وه. ئاسۆ، گوزارشت له هه‌موو ئه‌و منداڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییانه ده‌كات، كه بوونه قوربانی و تاكو ئێستاش، له نێو ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵ و تراژیدیه‌دا ده‌ژین. بێگومان ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانمان له دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به نه‌مری بهێڵێنه‌وه، ده‌بێ له یاده‌وه‌ریی و له ژیانماندا، هه‌میشه به‌رده‌وام بن و نه‌بنه مێژوو. ئه‌ده‌ب به‌گشتی و رۆمانیش به‌تایبه‌تی، رێگه‌یه‌كه بۆ هێشتنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و به‌رز راگرتنیان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مه‌كاندا، كاره‌ساته‌كان هه‌میشه له یاده‌وه‌ریمان بمێننه‌وه و نه‌چنه په‌راوێزی مێژوو. دواجار ده‌ستخۆشانه له (رێباز مسته‌فا) ی وه‌رگێڕی رۆمانه‌كه ده‌كه‌م، وه‌ك كاره‌كانی دیكه‌ی، ئه‌و رۆمانه‌شی به‌زمانێكی كوردییانه‌ی یه‌كجار جوان و په‌تی وه‌رگێڕاوه و خوێنه‌ر كه ده‌یخوێنێته‌وه، زمانی كوردی لاشیرین ده‌بێت و ئاشنای چه‌ندین وشه و ده‌ربڕینی په‌تی كوردانه ده‌بێت و هاوكات شانازیش به‌زمانه‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
* په‌راوێز:
ناوی رۆمان: قوربانی ژماره 256، نووسینی: گه‌لاوێژ نه‌زه‌ریان، وه‌رگێڕانی: رێباز مسته‌فا، ساڵی چاپ -2022.
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
سەرچاوە: knwe