سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌م به رۆمان ده‌ستپێكرد، ئه‌وكاته‌ی خوێندكاری پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم، به نووسینه‌كانی عه‌زیز نه‌سین ئاشنابووم، گێله‌پیاو، حیزبی كه‌رامه‌ت و حیزبی سه‌لامه‌ت، تا لێم نه‌ده‌ن نابم به پیاو... هتد. له‌و كاته‌وه تا ئێستاش بۆ من خوێندنه‌وه‌ی رۆمان و چیرۆك و شیعر له‌پاڵ خوێندنه‌وه‌كانی دی‌دا، هه‌م گرنگن و هه‌میش چێژ و له‌زه‌تی خۆیان هه‌یه.
له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر پێشنیازی هاوڕێم فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، رۆمانی (ئه‌وانی رۆیشتن و ئه‌وانی مانه‌وه)م خوێندنه‌وه، من خۆم له ئاست و دۆخێك‌دا نابینم كه هیچ رۆماننووسێك هه‌ڵسه‌نگێنم، چونكه نه ئه‌و شاره‌زاییه ته‌كنیكی و مهعریفییهم هه‌یه، نه پسپۆری منیش له‌و بواره‌دایه، وه‌لێ ئازایی چیرۆكنووس ئه‌وه‌یه، كاتێك وێنای ده‌یانجۆر كاره‌كته‌ری جیاواز له رۆمانه‌كه‌یدا ده‌كات، تۆی خوێنه‌ر به ته‌واوی هه‌ست و نه‌سته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌یت كه نووسه‌ر بووه به خودی كاراكته‌ره‌كه و به جوانی گوزارشت له كه‌سێتی ئه‌و ده‌كات، ئه‌مه هه‌ر ئه‌وكاره‌یه كه په‌رینوش سه‌نیعی له رۆمانی (ئه‌وانی رۆیشتن و ئه‌وانی مانه‌وه)دا به جوانی ئه‌دای كردووه، رووناك شوانی به جوانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی.
په‌رینوش سه‌نیعی به سه‌لیقه و ته‌كنیكی به‌رزی نووسین و پاشخانێكی مه‌عریفی كۆمه‌ڵناسیی ورده‌وه حكایه‌تی دوو له‌تبوون و پارچه پارچه‌بوونی رۆحی نیشتمان و نامۆبوونی مرۆڤ به خۆی، به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر دێڕێكی ئه‌وانی رۆیشتن و ئه‌وانی مانه‌وه‌دا به‌یان ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌م رۆمانه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێرانی نووسراوه، به‌ڵام لێكچوونێكی زۆر له نێوان كۆمه‌ڵگای كوردی و كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌دا هه‌یه، گرنگی ئه‌م رۆمانه بۆ خوێنه‌ری كورد ئه‌وه‌یه، له‌مڕۆدا كه‌م ماڵ هه‌یه كه‌سێكی له هه‌نده‌ران نه‌بێت، گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئێمه چه‌نده له ده‌ردی یه‌كتر تێده‌گه‌ین؟ چه‌نده له‌و زه‌ین و بیره‌ی كه ئه‌وانی دیكه‌ی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین ئاماده‌یی دهستبهرداربوونیانین؟ له كاتی بڕیارداندا به بیرێكی (راولز)یانه‌وه و (كانت)یانه‌وه چه‌ند ئه‌وانی دیكه له شوێنی خۆمان داده‌نێن و چه‌ند ده‌چینه دۆخی ئه‌وانه‌وه، یاخود وه‌ك كه‌ڵه‌باب زوو ده‌ست به شه‌قه‌ی باڵ ده‌كه‌ین و خێرا له‌و به‌رزییه‌وه كه لای خۆمان بووه به بورجی عاج، ده‌ست به قووقه قووق ده‌كه‌ین.
چیرۆكی ئه‌وانه‌ی رۆیشتن و وڵاتیان جێهێشت و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، ده‌ردو مه‌ینه‌تی غوربه‌تیان تا دۆخی هه‌ناسه‌سواری چه‌شت، له چاوی ئێمه‌ی وڵاتنیشیناندا، ئه‌وان له كه‌یف و سه‌فای بێ بڕانهوهدان، به‌هه‌شت و فیرده‌وسی دونیایان هه‌ر لێره به نه‌سیب بووه، كه تووڕه‌ش ده‌بین، جارێك به نابه‌رپرس و هه‌ڵهاتوو له ده‌رد و مه‌ینه‌تی وڵاتنیشینان له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ین، جارێكیش به خۆفرۆش و كلكی ده‌ستی بێگانه‌كان، ئه‌وانیش له شێنه‌ییدا حه‌سره‌ت بۆ ئه‌وكاتانه‌ی ئێمه ده‌خۆن كه له نێو وڵاتێكی نائارام و وێرانه‌دا به‌سه‌ری ده‌به‌ین، خه‌یاڵی پیاسه‌یه‌كی كوچه و كۆڵانه‌كانی شار بۆ ئه‌وان له دانس و كه‌یف و سه‌فای ئێوارانی شانزه‌لیزێ به‌تامتره، كه‌چی ئه‌وانیش كه تووڕه ده‌بن، ئێمه‌ی وڵاتنیشینان به كۆیله و گوێ له مشت و هه‌ندێك جاریش بێ غیره‌ت به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێنن.
وڵاتنیشینان، دایه گه‌وره له گه‌ڵ كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانیدا له ئێرانه‌وه بۆ توركیا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، بڕیار وایه ئه‌و براو خوشك و كوڕ و كچ و نه‌وه ههندهراننیشینانه ببینین كه ماوه‌ی 30 ساڵه به هۆكاری جۆراوجۆر وڵاتیان جێهشتووه، رۆژانی سه‌ره‌تای یه‌كتربینین به گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی 30 ساڵی رابردوو ده‌گوزه‌را، ههندهراننیشینان پرساری هه‌موو خزم و ناسیاوێك ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت تاسه‌ی بیستنی هه‌واڵی ئه‌و خۆڵڕێژهی گه‌ڕه‌كیش ده‌كه‌ن، كه 30 ساڵ پێشتر جێیانهشتووه، وڵاتنیشنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م جۆره حه‌سره‌ت و تاسه‌ی بینین و بیستنه تێناگه‌ن و دركی ناكه‌ن، به‌ڵكو به جۆرێك له گه‌مژه‌یی و لاف و گه‌زاف لێدانی ئه‌وان له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه رۆیشتوون باش له‌وه ناگه‌ن ئه‌وانه‌ی مانه‌وه له چ جه‌هه‌نمێكی وڵات‌دا 30 ساڵی ته‌مه‌نیان به حه‌سره‌ته‌وه گوزه‌راندوه، هه‌میشه و زوو زوو ده‌ڵێن ئێوه بهبهختبوون كه ده‌رد و مهیهنتی غه‌ریبیتان نه‌چه‌شت، ئیتر ئه‌و دابڕانه‌ی كه له رۆحی نیشتماندا دروستبووه، له ده‌موچاوه غه‌مگینه‌كه‌ی دایه‌گه‌وره‌دا به جوانی هه‌ستی پێده‌كه‌یت، به زمانی حاڵ ده‌یگوت من ئه‌مانه‌م كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێزانی لوتف و خۆشه‌ویستی یه‌كتر بن، كه‌چی كه‌سیان قسه‌یان جووت نابێت! هه‌ر ناڵێی رۆژێك یه‌كترییان ناسیوه!
رۆژانی داهاتوو، ده‌مه‌قاڵێی سیاسه‌ت و هه‌را و زه‌نای نیشتمانپه‌روه‌ری و نیشتمانفرۆشیی هه‌ردوو گرووپ ئه‌وه‌نده‌ی تر باری غه‌می دایه‌گه‌وره‌یان قورس‌تر كردبوو، هه‌ر لۆچێكی ده‌موچاوی ئه‌و پیره‌ژنه گوزارشت له سه‌دان برینی دڵی نیشتماندا ده‌كات.
نووسه‌ر ناوه‌كانیشی به وردی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌فسانه خانمی هه‌میشه به خه‌یاڵ، دونیایه‌كی جوانی بۆ خۆی دروست ده‌كرد، ئه‌و له كات و گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێران-عیراقدا هه‌میشه به خه‌یاڵ ئه‌و سیروسه داماوه‌ی هه‌واڵه‌ی كه‌نه‌دا و ماڵه خاڵوانی ده‌كرد، سیروسی قوربه‌سه‌ر هه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌وه له ناو نه‌هامه‌تییه‌كانی وڵات‌دا گه‌وره بوو، دواتر كه تێگه‌شت مه‌نێ ئارد چه‌ند نانی تێدا ده‌بێت، كه‌سێكی زۆر نا‌ئومێد و بێده‌ربه‌ست ده‌رچوو، حه‌مید پیاوی ده‌وڵه‌ت و كه‌سێكی كۆنسه‌رڤاتیڤی دینی بوو، شه‌فه‌قی لیبراڵ و ئازایدخوازێكی پهراههندهی پاریس بوو، مه‌هناز نه‌ك به‌سه‌ر دایه‌گه‌وره و خوشك و براكانیدا، به‌ڵكو نازی به‌سه‌ر بورجی ئیڤڵو شانزهلیزێشدا ده‌كرد، مه‌ریه‌م هه‌ر وه‌ك مه‌ریه‌م پاك و بێگه‌رد و میهره‌بان، موحسین هه‌میشه رادیۆكه‌ی له گوێ گرتووه به‌ڵكو هه‌واڵێك له باشبوونی دونیا ببیستێت، وه‌لێ ئه‌فسوس كه نه‌ی بیست! مه‌هدی و مه‌مه‌د، ئارام و له‌سه‌رخۆ دۆخی وه‌ك هه‌موو كچانی ئێرانی ونبووه و نازانێ سه‌ر بهكوێیه ..هتد.
ده‌مه قاڵه‌ی سیاسی نێوان حه‌میدی كۆنسه‌رڤاتیڤ و شه‌فه‌قی لێبراڵ دۆخه‌كه‌ی به‌جۆرێك ئاڵۆزكرد، ئه‌و رۆژانه هه‌ر نه‌تده‌گوت ئه‌مانه خوشك و بران، چ بگات به‌وه‌ی كه 30 ساڵه یه‌كیان نه‌دیوه، له‌م نێوه‌نده‌دا دوور له ده‌مه‌قاڵه‌ی سیاسی، نه‌وه‌كان (منداڵانی هاندهرانیی و وڵاتنیشینان) زۆر باشتر و پاكتر له یه‌كتر حاڵی ده‌بوون، ئاخر ئه‌وان هه‌ر كایه و كه‌یف و سه‌فایان ده‌كرد و كاریان به سیاسه‌ته‌وه نه‌بوو، حه‌مید و شه‌فه‌قی بێ ئه‌وه‌ی باش له نیاز و مه‌به‌ستی یه‌كتر حاڵی بن كه‌ڵه‌شێری بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌سانه‌وه، كاتێك گفتوگۆیان ده‌كرد، ده‌ماری ملیان ده‌فری، نیگا و حه‌سره‌ت و غه‌م و هه‌ندێك جاریش گیانهڵاكانی دایه‌گه‌وره، جۆرێك هه‌ستی گوناهباری لای هه‌موان دروست ده‌كرد و دۆخه‌كه‌ی هێمن ده‌كرده‌وه.
منداڵه‌كان ده‌ڵێی 30 ساڵه یه‌كتر ده‌ناسن، كایه ده‌كه‌ن و رۆژه‌كانیان به خۆشی ده‌گوزه‌رێنن، ئاخر گوتمان ئه‌وان جارێ نازانن سیاسه‌ت چییه، هێشتا سیاسه‌ت بیر و زه‌ینی ره‌ش نه‌كردون، ئه‌وان ئێستا هه‌ر ده‌ڵێی مه‌رجانی نێو ده‌ریایه‌كن، كه هێشتا ده‌ستی مرۆڤی پێنه‌گه‌شتووه، دایه‌گه‌وره به حیكمه‌تی خۆی له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێ، هه‌موان به منداڵی خۆیان ئاشت بكاته‌وه، به عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه كۆیان بكاته‌وه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان حه‌مید و شه‌فه‌قی نارده بازاڕ، براو خوشكه‌كان ده‌ست به ده‌رده‌دڵ و یاده‌وه‌ری ده‌كه‌ن، به راشكاویی و سه‌راحه‌ته‌وه ئه‌ما به عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه له ئامێزی نیشتمانی دایه‌گه‌وره‌دا كه‌شفی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه، له یه‌كتر باشتر ده‌گه‌ن، مه‌ینه‌تییه‌كانی یه‌كدی د‌رك ده‌كه‌ن، یه‌كتر له ئامێز ده‌گرن، هه‌م بۆ مه‌ینه‌تییه‌كانی یه‌كتر فرمێسك ده‌ڕێژن و هه‌میش بۆ ساته خۆشه‌كانی یه‌كدی پێده‌كه‌نن، حه‌مید و شه‌فه‌قیش له ئه‌نجامی رووداوێك له ده‌ره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌نده بۆ یه‌كدی پێویستن، دواتر تێده‌گه‌ن ئه‌وان چ دیوارێكی ئه‌ستووریان له نێوان خۆیاندا دروستكردبوو، ئیتر ده‌مارگیریی و توندڕه‌ویی، لیبراڵ و كۆنسه‌رڤاتیڤ ناناسێ، ده‌مارگیری تارماییه‌كه بینایی كوێر ده‌كات، ره‌ونه‌قی بینین و شه‌وقی چاوه‌كان تاریك ده‌كات، متمانه‌ی زیادی شه‌فه‌قی به بیروڕاكانی خۆی بواری ئه‌وه‌ی نه‌دا بزانێت، كه حه‌مید چه‌نده ناخێكی پاكی هه‌یه، ده‌مارگیری حه‌مید هه‌ر بواری ئه‌وه‌ی نه‌دا هه‌موان بزانن كه شه‌فه‌قی نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه و كتێبی به دیاری بۆ هه‌موان هێناوه، دواتر كۆپی كتێبه‌كه‌ی خۆی به حه‌مید و موحسین و مه‌هدی و مه‌مه‌د ئه‌وانی دیكه به‌خشی، حه‌مید به‌ڵێنی به شه‌فه‌قی دا به وردی كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه، دایه گه‌وره‌ش هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده‌یی هه‌ڵكێشا، له‌گه‌ڵ دۆخی كه تازه خۆی دۆزیبوویه‌وه به گوڕ و تین و پرۆژه گه‌لێكه‌وه بۆ نیشتمان گه‌ڕانه‌وه.
د. رزگار عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز
سەرچاوە: knwe