گوڵزار فه‌ره‌ج
رۆمانی ده‌ورانی مناڵیم یه‌كێكه له رۆمانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی نووسه‌ر و رۆماننووسی روسی مه‌كسیم گۆڕكی، حه‌مه‌كه‌ریم عارف كردوویه‌تی به كوردی، ناونیشانه‌كه ناوڕۆكی بابه‌تی رۆمانه‌كه ده‌دات به ده‌سته‌وه، مه‌كسیم گۆڕكی له جومله‌ی ئه‌و ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌یه كه شۆره‌ت و نێوبانگی جیهانگیری هه‌یه و له‌و ناوه‌نده ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی سه‌رانسه‌ری دونیا ناسراوه، به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زۆربه‌ی زمانی گه‌لان وه‌رگێڕدراوه وه‌ك رۆمانی دایك كه لێنین له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: حه‌وت ساڵ شۆڕشێ ئۆكتۆبه‌ری پێش خست. گۆڕكی له سه‌ره‌تاوه به كورته‌چیرۆك هاتۆته مه‌یدانی ئه‌ده‌بیاته‌وه باشترین كاری خۆی له‌و بواره‌دا به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌سپی خۆی چالاكانه تاوداوه، هه‌ڵبه‌ته گۆڕكی له‌م شۆره‌ت و نێو بانگه‌دا كه په‌یدای كردووه، هه‌م قه‌رزارباری ههڵوێستهكانیهتی كه له سه‌نگه‌ری میلله‌تدا بووه و هه‌م قه‌رزارباری به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی كه به‌جیهانیان ناساندووه. گۆڕكی كه‌سێكی لیبرال سروشت و میهره‌بان بووه، له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی كه كۆچی دوایی كرد، هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی هه‌بووه و دانه‌بڕاوه. خزمه‌تێكی زۆری به هاوكاره نووسه‌ره‌كانی و به كه‌لتور و رۆشنبیری روسی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه نییه چاوپۆشی له كه‌موكوڕی كێماسی هونه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی بكرێت، كه ره‌خنه‌شی لێگیراوه، دیاره گۆڕكی نووسه‌رێكی فره به‌رهه‌م و قه‌ڵه‌م به بڕشت و پڕ كاربووه له زۆر بواری كه‌لتور و ئه‌ده‌بیدا قه‌ڵه‌مڕانی كردووه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و بوارانه، ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل و سه‌ربه‌خۆی له‌سه‌ر بنووسرێت.
ناوی ته‌واوی گۆڕكی
گۆڕكی ناوی ئه‌لێكسی ماكسیمۆڤیچ پشكوفه، له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیمچه ناوه‌ندی بچو‌وكدا گه‌وره بووه، دایكی له بنه‌ماڵه‌ی (خمچی) بوو بابی بالیفدروو بوو پاشان بوو به به‌رپرسی (باره‌نداز ) كه فه‌رمانگه‌یه‌كی روسی بووه، دایكی گۆڕكی توانای به‌خێوكردنی گۆڕكی نه‌بوو به دایك و بابی خۆی سپارد تا به‌خێوی بكه‌ن، نه‌نكی میهره‌بان بوو ، به‌ڵام بابه‌گه‌وره‌ی پیاوێكی سه‌ختگیرو دڵ ره‌ق و چاوچنۆك بوو، دوای ماوه‌یه‌ك پێی وابوو گۆڕكی باره به‌سه‌ریانه‌وه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووهپشت به خۆی ببه‌ستێت و نان بۆ خۆی په‌یدا بكات، بۆیه له ته‌مه‌نی یانزه ساڵییه‌وه ده‌ریكرد ئاواره‌ی ناو ژیانێكی سه‌ختبوو، ئیدی گۆڕكی كه‌وته ژیانێكی سه‌خته‌وه ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردان بوو سه‌رانسه‌ری روسیای تهی كرد و ده‌گه‌ڕا به‌دوای ناندا، هه‌ر كارێكی بۆ هه‌ڵبكه‌وتایه ده‌یكرد و سڵی له هیچ كارێك نه‌ده‌كرده‌وه.
ژیانی سه‌ختی بووه خه‌رمانی نووسینی
ئه‌نجامی گه‌ڕان خه‌ڵكی زۆری ناسی و له زۆر شوێن ده‌مایه‌وه، به‌هۆی جه‌نجاڵی و سه‌ختی ژیانه‌وه، خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی بۆ نووسینی شانۆنامه و چیرۆك و رۆمان ژیاننامه و وتار و بابه‌تی جۆراو جۆر له‌لا گه‌ڵاڵه بوو، ژیانیكی پڕ ئه‌شكه‌نجه‌ی برده‌سه‌ر، زۆر تامه‌زرۆی خوێندن بوو، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی خوێند، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا زانكۆ به پاره بوو نه‌یتوانی بچێته زانكۆ، دواتریش مردنی داپیره‌ی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هێنده‌ی تر ئاسۆی هیواكانی ته‌نی له سۆنگه‌ی چه‌رمه‌سه‌ری و ژیانێكی ناكامه‌وه ره‌شبینی ژیانی له‌لا دروستبوو ژیانی لهبهرچاوكهوت، هیوای به تروسكایی ژیان نه‌ما. له ناچاریدا هه‌وڵێكی خۆكوشتن ده‌دات به‌ڵام سه‌رناگرێت، رۆژ دوای رۆژ نائومێدییه‌كه‌ی درێژه‌ی كێشا ئیدی له‌و سه‌رو به‌نده‌دا به‌جۆشوخرۆشێكی زۆره‌وه بووه هه‌واداری بزاڤی میللیگه‌رایی له روسیا و سه‌ره‌تای ئاشنابوون به نووسین و سیاسه‌ت.
گۆڕكی له رۆژنامه ئیش ده‌كات
گۆڕكی له رۆژنامه‌ی (سامارسكایا گازته ) كه‌وته كاركردن، یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی (ماكسیمی تاڵ) بڵاوبووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژیانیدا هات، زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ (یكتریناپاڤلوڤنا) كرد و بوونه خاوه‌نی دوو منداڵ. گۆڕكی له ساڵی 1898 یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا نۆبه‌ره‌ی نووسینه‌كانی له ژێر ناوی چیڕۆك و سكێچان بڵاوبۆوه و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا‌و سه‌د هه‌زار نوسخه‌ی لێفرۆشرا و بووه هۆی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ناوبانگێكی زۆر توانی كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار بۆخۆی په‌یدا بكات، دواتر خولیای شانۆی كه‌وته سه‌ر له بواری شانۆنامه‌دا كه‌وته نووسین و شانۆنامه‌ی له بنی بنه‌وه (مهخۆریشی) نووسی، گۆڕانكاری به‌سه‌ر باری دارییداهات، به‌هۆی فرۆشتنی مافی ئیمتیازی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ده‌رامه‌تێكی زۆری ده‌ست كه‌وت.
جگه‌له نووسین هیچ چه‌كێكی نه‌بوو
له سه‌ره‌تاوه یارمه‌تییه‌كی زۆری حیزبی سۆشیال دیموكراتی ده‌دا، پاشان حیزبی بوڵشهفیك بهرابهڕایهتی لینین، سه‌ری هه‌ڵداو هاته مه‌یدان، بووه لایه‌نگری ئه‌وحزبه گۆڕكی جگه له نووسین هیچ چه‌كێكی نه‌بوو تا داكۆكی له خۆی بكات. له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی چه‌ندین جار له زیندان گیراوه و دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیندان هه‌ره‌سی پێ نه‌هێناوه و وره‌ی نهڕووخاندوه، چه‌ندین شانۆ نامه‌و رۆمانی نووسیوه له شانۆنامه‌ی (دوژمنان) كه شانۆنامه‌یه‌كی دژه سه‌رمایه‌دارییه، ده‌نگێكی گه‌وره‌ی دایه‌وه، كه ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی ماكس راینهارت دوای ساڵێك ئه‌و شانۆنامه‌یه‌ی ده‌رهێناو له‌سه‌ر شانۆی (كلارینسی به‌رلین) سه‌ركه‌وتوانه نمایشی كرد. گۆڕكی له كاپری بوو چالاكانه كاری رووناكبیری خۆی ده‌كرد زۆر به‌رهه‌می به‌پێزی نووسی له‌وانه چیرۆكی به‌ناوبانگی بیست و شه‌ش پیاو كیژێك و رۆمانی (شارهچكۆلهكهی ئوكورف) و رۆمانی ( ژیانی ماتڤی و كوژمیاكین) پاشان شانۆنامه‌ی (ڤاسلزنوڤا)ی نووسی كه ئه‌م شانۆنامه‌یه باسی دایكێكی دلێر و به جه‌رگ ده‌كات پێده‌چێت ئیلهامه‌كه‌ی له رۆمانی( دایك)ی خۆیه‌وه وه‌رگرتبێت .گۆڕكی خه‌ڵاتی (گریبایدۆف)ی له مۆسكۆ وه‌رگرت، هێنده‌ی تر ناسرا دواتریش رۆمانی دانپێدانان 1908 نووسی كه زیاتر شه‌قڵ و مۆركێكی مه‌زه‌بی له خۆی گرتبوو. گۆڕكی خزمه‌تێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و كه‌له‌پوری رۆشنبیری و هونه‌ری رووسی كرد ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بووبووه په‌ناگه و داڵدهیهكی ئارام و كاراوكاریگهر بۆ زۆرێك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیره‌كانی سه‌رده‌می خۆی. زۆربه‌یان له سایه‌ی گۆڕكییه‌وه هه‌م ژیانیان پارێزراو بوو، هه‌م درێژه‌یان به كاره رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كه‌یان ده‌دا هه‌م كار و نانێكیشیان ده‌ست ده‌كه‌وت، چونكه گۆڕكی سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی لێده‌كردن، پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات توانی به‌شی سێیه‌می ژیاننامه‌ی خۆی به ناوی (رۆژانی زانكۆم به‌شی زۆری رۆمانه چواربهرگییهكهی به ناوی ژیانی (كلیم سامگین) نووسی، كه وێنه‌یه‌كی خه‌مناك و دڵته‌زێنی رۆشنبیرانی روسیایه، تا له (18/6/1936) سه‌ری نایه‌وه، تا ئێستاش له ریزی نووسه‌ره ناوداره‌كانی جیهانه.
سەرچاوە: knwe