
لەتیف فاتیح
ئەوەی ئەم دوو ڕۆژە مافیا دینیەکانی شەرع و جۆلانی بەرانبەر عەلەویە سڤیلەکان کردیان هەمان کار بوو داعش بەرانبەر ئێزدیەکان کردی، کوشتنی خەڵکی سڤیل، کوشتنی دیل، ناچار کردنی مرۆڤ بەوەڕین بەسکە خشکێ، بە پاڕانەوەو کڕوزانەوە ئەو پەڕی بێ ئاکاریە، بۆ من عەرەبی نیوە دورگەی عەرەبی، تورکی هەڵگری ئاوەزی تۆرانی هەمان دڕندەو بڕندەن کە ڕەوایی هەموو تاوانێک دەدەن بەخۆیان و لەمێژوشدا هەر وایان کردوە، چەکی دین بەدەست ئەمەوی و عەباسی و عوسمانی و هاوعەقڵەکانیانەوە وای کردوە ئەو بڕندانە خۆیان لێ ببێتە خوداوەند، بەناوی ئەویشەوە هەرچی ناشیرینی هەیە بیکەن.
بەیانەکەی ئەحمەد شەرع هەمان بەیانی بەغدادی بوو بۆ کوشتنی ئەوانی تر ئەو دڕندەیە کەهەندێک وەک گێلە مرۆڤ داکۆکی لێدەکەن و سوێندی پێ دەخۆن، لەبری باسی پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن، هەزارو یەک تۆمەتی دایە پاڵ خەڵکی سڤیلی عەلەوی و دەروزو ئەوانی ترو خوێنی حەڵاڵ کردن.
ئێمە هەر لەسەرەتای هاتنی ئەم نیوداعشە وتمان ئەمە نێردەی داعشەو فەرمانەکانی سوڵتانی خوێن جێبەجێ دەکات، سوڵتان ئەردۆغانی فاشی ئەو پیاوەی لەناو جزیرەی باکوری کوردستان، بەزریپۆش سەری ژنی بەتەمەنی کوردی پانکردەوە، بینینی گرتە ڤیدیۆکانی ئەم چەند سەعاتە منی خستە دۆخێکی دەرونی زۆر ناجۆرەوە، هەزارو یەک پرسیاری دیکەی لەسەر ئاوەزی سونە لادروست کردم، ئەم گرتانە پەڵە خوێنەکانی سەر بەفر و کوشت و بڕی دەرسیم و زیندەچاڵی هەڵەبجەیی و بارزانی و ئەنفالیان بیر خستمەوە، فاشیزمی تورک و عەرەب، عەلمانی بن یان ئیسلامی هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر مرۆڤایەتی.
دیلکوشتن ئەو پەڕی بێئەخلاقیە هەرکێ بیکات، دەبێ دنیالەسەر ئەمە هەڵوەستەی هەبێت، من هەزار جار لەوە دڵنیام فەرمانەکانی ئەو کۆمەڵکوژیانە لە دیمەشق و ئەنقەرەوە دەردەچن و ئامانج لێیان هەترەش بردن و بێدەنگ کردنە، ئەم جانەوەرانە بیرکردنەوەیەکی ژەهراویان هەیە هەر ئەوەی کە یەکێ لەوان ڕێ و شوێن بۆ ملدان و ملکەچی مەسیحیەکان دادەنێت، پێمان دەڵێت، ئەمانە ئەو پەڕی تاریکی دیرۆکن و هیچ جیاوازیەکی بچوکیش قەبوڵناکەن.
ئەرکی هەموو ئازادی خوازێکه ئەم تاوانانە لەقاوبدات و وێنەی ئەو گرتانە بەرێتە بەردەم ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و بڵێ
یار باقی و هەم سوحبەت باقی
سەرچاوە : سپی میدیا