دیاری قەرەداخی 'لێرە وایە' بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند دیاری قەرەداخی، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'لێرە وایە' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.
دیاری قەرەداخی، بە رووداوی راگەیاند، 'لێرە وایە' نوێترین بەرهەمیەتی و لە تێکستی مازیار فایەقە و لە ئاوازی خۆیەتی و کاری دابەشکردنی میوزیکی و تۆماری لەلایەن بڵند قەرەداخی کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سۆڵۆی ئیلکتریک سازی لەلایەن رێباز ئەمین کراوە و هونەرمەند هێمن حسێن ئامیری پیانۆی ژەنیوە. گوتیشی "سوپاسی هەموو هاوڕێیان دەکەم کە لەم بەرهەمەدا هاوکاربوون".

ڤیدیۆکلیپی گۆرانی 'لێرە وایە' لە دەرهێنانی دەروون قەرەداخییە و کاری مۆنتاژ و رەنگی لەلایەن میرکۆ مەریوان کراوە و لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند دیاری قەرەداخی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.

 

 

سەرچاوە: rudaw- پەسار فایەق