ئەمە یەکێکە لەو شێوازە دڕندانانەی کوشتنی شۆڕشگێڕان وئازادیخوازانی کورد لەلایەن داگیرکەرانی نیشتمانی کوردان..
ڕۆژنامەی ( Jornal des Voyages) فەرەنسی لەژمارە30 ئۆکتۆبەری 1881 لەسەرلاپەڕەی سەرەکی ئەم وێنەی بڵاو کردەوە .کە لە لایەن ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی کێشراوە کەخۆی ئامادەی سزای ئەوکوشتنە دڕندانەیە بووە وزۆر بەووردی چۆنیەتی ئەو کوشتنە نامرۆڤانەیە دەگێڕێتەوە..
کە چۆن پیاوێکی کورد بەڕووتی بەستراوە بە لوولەی تۆپێکی دورهاوێژی جەنگەوە وزۆر نامرۆڤانە بەسزای مەرگیان گەیاندووە !
ئەم پیاوە سەرۆک خێڵێکی کورد بووە بە ناوی (جەلال ئاغا) بەتاوانی بەشداری وهاوکاری کردنی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبیداللەی نەهری ساڵی 1880 لەناوچەی شەمزینانی کوردستانی باکور، لەئێرانا دەستگیر دەکرێت ولەتارانا بەم شێوازە پڕ ئازارە دەیکوژن..
ڕۆژنامەنووسەکە لەساتی بردنە سەرەوەی جەلال ئاغا ،وەنوێژکردنی ودەست بەرزکردنەوەی بۆئاسمان ،تاجێبەجێکردنی کوشتنەکەو پەرش وبڵاوبوونەوەی خوێن وپارچەی لاشەی ئەم شۆڕشگێڕە زۆر بەووردی دەگێڕێتەوە کە تاچەند سەرانی سەفەوی تاران وعوسمانلی ئەستەمبول دڕندەبوون وبەچ شێوەیەک دوژمنایەتی بوونی کوردیان کردووە ...