دووهەمین کۆنفڕانسی مەریوان ناسی

بانگهێشت
دووهەمین کۆنفڕانسی مەریوان ناسی 
مەریوان – 6 و7ی گوڵانی 1402 هەتاوی
شاری مەریوان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی تایبەت و بارودۆخی کەشوهەوا و گژوگیا و شوێنی دەریاچەی جوانی زرێبار لە ناوچەکەیدا، هەروەها تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مرۆڤیی، توانایەکی ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان. بەم پێیە، بە مەبەستی ناسین و ڕوونکردنەوەی زانستیانەی ئەم تایبەتمەندیانە و دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، زانکۆی کوردستان و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لە 6 و7ی گوڵانی 1402 هەتاوی (26 و 27 /4/ 2023) کۆنفڕانسی دووهەمی "مەریوان ناسی" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات. بۆیە بانگهێشتی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرانی بیرمەند دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی تەوەر و بابەتانەکانی نێو بانگهێشتەکە، وتار و بەرهەمە توێژینەوەییەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی کۆنفڕانس بکەن.
 بە سپاسەوە - نووسینگەی دووهەمین کۆنفرانسی مەریوان ناسی 

بۆ ئاگادار بوون لە بابەتەکنی دووهەمین کۆنفڕانسی مەریوان ناسی *لێرە* کلیک بکەن.