دوو کابرا چوونە لای قازی یەکێکیان وتی...

دوو کابرا چوونە لای قازی، یەکێکیان وتی: قوربان ئەم کابرایە کەمانچەیەکەم هەبوو دزیویەتی. قازی ڕووی کردە کابرای تر وتی: ڕۆڵە تۆ چی ئەڵێی؟ وتی: لێی بپرسە قوربان بزانی بە چییا ئەڵێ هی منە؟ ئایا شاهیدی هەیە؟ قازی لە داواکەری پرسی. ئەویش وتی: بەڵێ قوربان دوو شاهیدم هەیە. شاهیدی هێنان و داوا لێکراو وتی: قوربان لێیان بپرسە ئیشیان چییە، جا ئەو وەختە بزانی بۆ شاهیدی دەست ئەدەن یان نە؟ قازی لێیانی پرسی: یەکێکیان وتی: قوربان من زووڕناژەنم، ئەوی تریشیان وتی: قوربان منیش دەهۆڵکوتم. قازی ڕووی کردە کەمانچەدز و وتی: «کەمانچەکەی پێ بدەرەوە. گۆیا بۆ کەمانچە شاهیدی لەمانە عادڵترت دەوێ؟»