دوو کابرا لە زۆران گرتان بوون، یەکێکیان ئەوی کەیانی دا بە عەرزا. ئەوەی کە سەرکەوتبوو، بۆ ئەوەی خۆی هەڵکێشێ هات بە شان و باڵی ژێرکەوتووەکەدا وتی: بە خوا ماڵ کاول بەهێزە، تا خستم وەختبوو هەموو جومگەی شانم لە بەر یەک دەرچێ! ئەوی ژێرکەوتووەکە هەڵسایەوە و ڕووی کردە خەڵکەکە وتی: خەڵکینە! وەڵڵا بڕوا مەکەن، وا مەزانن ئازایی ئەو بوو منی خستووە، لە حیزی خۆم بوو؟ ئەگینا ئەو لەو پیاوانە نییە!