هەردوو خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد فرمێسك حافز و کەویار هەورامی پێکەوە دەرکەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی هەردوو خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد فرمێسک حافز و کەویار هادی ناسراو بە (کەویار هەورامی) بڵاوکرایەوە کە هەردووکیان پێکەوە دەرکەوتوون و بوونەتە مایەی خۆشحاڵی بینەرەکانیان.
فرمێسک خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.
كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان (مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم)، هەروەها ساڵی (٢٠٢٢) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ رێبین سالار پێکهێنا کە یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکانی کورد و ئامێری سەنتور دەژەنێت.
سەرچاوە : سپیمیدیا