دوای سلێمانی، (بەختیار عەلی) لەهەڵەبجە دەبێت

دوای ئەوەی ڕۆژانی 7 و 8-9-2022، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەنووسەران و خوێنەرانی، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (بەندەر فەیلی و كتێبی منداڵەكانی ساتۆرن) و چاپی دەهەمی ئێوارەی پەروانە و چاپی سێهەمی ناشوێن-ی بۆ نووسەر (بەختیار عەلی) ڕێكخست، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 12-9-2022، هەمان مەراسیم لەسەعات 2ی پاشنیوەڕۆ، لە هەڵەبجەی شەهید لە كتێبخانەی هەژار موكریانی بەڕێوەبچێت.

 

سەرچاوە: galawej