دزە نیشتمان پەروەەکان!

لەناو شەمەندەفەری پاریس بەرەو لەندەن ژنێکی فەرەنسی لە گەڵ پیاوێکی بەریتانی لە فار گۆنێکدا پێکەوەبوون، خانمەکە زۆر شپرزبوو دەم وچاوی ترس و نارەحەتی پێوە دیاربوو... پیاوەکە بەئارامی لێی پرسی: بۆ وا نیگەرانی ؟  
وتی من دۆلاری زیاترم لەگەڵ خۆمدا هێناوە لەوەی کە ڕێگەپێدراوە !
پیاوەکە پرسی چەندت پێیە ؟ 

خانمەکە وتی 10.000 دۆلار. 
کابرا وتی: لەنێوانماندا دابەشی بکە، بۆیە ئەگەر تۆیان گرت یان من دەستگیکرام، ئەوسا تۆ نیوەی پارەکەت لەکیس دەچێت لەوە باشترە هەمووی بڕوات ! ئێوە ناونیشانەکەتانم بۆ بنوسە بۆ ئەوەی کە گەیشتینە لەندەن بیگێڕمەوە بۆتان.
کەگەیشتنە سەرسنووروخاڵی پشکنین، خانمەکە لەپێشەوە ڕۆی بەبی پشکنین و بەبێ هیچ کێشەیەک تێپەڕی !

لەوکاتەدا پیاوەکە بەدەنگی بەرز هاواری کرد: ئەفسەر ئەم ژنە دە هەزار دۆلاری هەڵگرتووە، نیوەی لەلای منە و نیوەکەی تر لەلای خۆیەتی ، وە من خیانەت لە وڵاتەکەم ناکەم، هاوکاریم لەگەڵ ئەو کردووە، بۆ ئەوەی خۆشەویستیم بۆ بەریتانیاو بۆ ئێوە بسەلمێنم، فەرموون ئەمە 5000 دۆلارەکەی ئەوژنەیە کەداوێتی بەمن.... دووبارە پشکنینیان بۆخانمەکە کردەوەو دەستیان بەسەر هەموو بڕە پارەکەدا گرت، سوپاس ودەستخۆشی لە پیاوەکە کراو و شەمەندەفەرەکە پەڕیەوە بۆ بەریتانیا....
دوای دوو ڕۆژ لە دەرگای ماڵی خانمە فەرەنسیەکە درالەلەندەن، کاتێ کردیەوە سەری سوڕما بینی پیاوە بەریتانیەکە لەبەر دەرگایەوداوای ڕێگە پێدان دەکات تا بێتە ژوورەوە، ژنە زۆر تورە بوو پێی وت: 
تۆ کەسێکی چەند بێ شەرم و بێڕێزی و پاش ئەوکارەی بەمنت کرد... ئەوەندە بێچاو و ڕووی ئێستا  دەتەوێت ڕێگات بدەم بێیتە ژوورەوە ؟
پیاوە وتی تکایە من هاتووم هەڵەکەم ڕاست بکەمەوە تەنها مۆڵەتی پێنج خولەک قسەکردنم دەوێت لەگەڵتان لە ژوورەوە تکایە !
کاتێ چوونە ژوورەوە پیاوەکە زەرفێکی بە بڕی 15 هەزار دۆلاری دایە دەست خانمەکە،
وە  زۆر بە ئارامیەوە وتی: ئەمە پارەکەی تۆیە بە پاداشتەوە.
ژنە سەری سوڕماو وتی: ئەی بۆ ئەم کارەتان کرد؟
پیاوەکە وتی "من تەنها ویستم سەرقاڵیان بکەم بەتۆوە.... چونکە لە جانتاکەمدا نیو ملیۆن دۆلاری تێدابوو، ناچار بووم ئەم فێڵە بکەم".
بەڵێ ئێمەش زۆرجار کڵاو چۆتەسەرمان وبە کێشە دەستکردەکانەوە  سەرقاڵمان دەکەن...! 

 بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی هەرکێشەیەکی لابەلا  ئەبێ بترسین لەو کەسانەی بە هات وهاوار بەناوی پیرۆزی نیشتمانەوە کوردایەتی و شەرەفمان پێدەفرۆشنەوە.....