داوای پۆزش لەبەختیار عەلی

 

 بەرزان حەمەسوور

 

* من ( بەرزان حەمەسوور) پەشیمانم لەوەی ڕۆژێک لەساڵی 2001 لەگەڵ بەختیار علی لەدانیشتێکدا  بۆ قاوە خواردنەوە لەشاری کۆلن – ئاڵمانیا داوام لێکرد بێتە ناو ڕیزەکانی  ی ن ک .

باشبوو ئەو زۆرلەوە  ژیرتربوو کەمن  دەمزانی ! وەڕەزامەندی پیشان نەدا..

"لەڕاستیدا من هەمیشە لەخەمی ئەوەدابووم کە گشت کەسە بیرمەند وخامە ڕەنگین وبەپیتەکانی  وەک بەختیار علی کەڕۆشنبیرودیاربوون  بهێنمە ناو ڕیزەکانی ڕێکخستن لە ئەوروپا   زۆر ئەوکارەم  بە باش  دەزانی....لام وابوو لەگەڵ ئەو کەسایەتیە ڕۆشنبیرانە دەتوانین لەناو ڕیزەکانی ێ.ن.ک ئازادانەتر خزمەت بە دۆزی گەل ونیشتمانەکەمان بکەین..،بەڵام کاکە بەختیارعلی زۆر بەڕێزەوە  داواکەمی ڕەت کردەوە ."

ئێستا بیردەکەمەوە باش بوو ڕازی نەبوو ، ئەگینا ئەویش تێوە دەگلاودەبو بە دەروێشی پارتێک و گەندەڵ دەبوو ...!

وە گشت شاکارەکانی (دواهەناری دنیا وشاری پەپولەکان ....هتد)ی دوای ئەو مێژووەدەرچوون ،  دەبوون بەقوربانی چەند دانیشتنێک وپیاهەڵدانێک وچەند  چاوپێکەوتنێک و چەند وێنەومدالیایەکی ساختە !

هەرچەندە زۆری بەسەردا ڕؤیشتووە و درەنگە،بەڵام بەپێویستی دەزانم لەم پلاتفۆرمی دیالۆگی نیشتمانەوە ،لەدڵەوە داوای لێبوردن لە کاک  بەختیار علی بکەم..