ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بانگەوازی لە ئێران کرد سزای لەسێدارەدان دژی چالاکوانی مافەکانی ژنان پەخشان عەزیزی هەڵوەشێنێتەوە و بێ مەرج ئازادی بکات.
ئاوێنه: چالاکوان پەخشان عەزیزی لە ٤ـی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، لە ٢٣ـی تەمووز دەسەڵاتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمینێستی) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، چەندین ساڵە گەلی کورد لە ئێران ڕووبەڕووی قڕکردن و چەوساندنەوە دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە دادگای ئێران کراوە سزای لەسێدارەدانی چالاکوان پەخشان عەزیزی هەڵوەشێنێتەوە و بێ مەرج ئازادی بکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پەخشان عەزیزی تەنها لەبەر چالاکییە مرۆیی و یاسایی و ئاشتیخوازییەکانی دەستبەسەرکراوە، هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا سزای لەسێدارەدانەکە وەک “سزایەکی نامرۆڤانە” ناوبراوە.
سەرچاوە : ئاوێنە