خەڵاتی نیشتمانیی فەرەنسا درایە خاتوونێکی کوردی هۆڵەندی

 

 

 

رۆژی یەکشەممە خاتوو دیلان یەزیلگۆز-زەخەریووس، سەرۆكی پارتی گەل بۆ ئازادی و  دیموكراسی هۆڵەندی (VVD)، خەڵاتی نیشتمانی فەرەنسیی پێدرا. 
خاتوو دیلان، سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندیی سەركەوتوو و گەل پەسەندی هۆڵەندایە، لە باوكێكی كوردی دەرسیمی باکووری کوردستان و دایكێكی چەپ و ئازادیخوازی تورك و خێزانێكی سیاسی و مرۆڤدۆست هاتۆتە دونیاوە.
خەڵاتی فەرمانی نیشتمانی لەشکری شەرەف یان شوڕشگێڕ لە رێبازی نیشتمانی لەشکری شەرەف، ساڵانە بە بڕیارێكی نیشتمانی باڵای فەڕەنسی دەبەخشرێت. ئەمساڵ لە هۆڵەندا ئەم شەرەفە درا بە خاتوو دیلان یەزیلگۆز-زەخەریووس.
لە لێدوانێكدا سەرۆكی پارتی گەل بۆ ئازادی و  دیموكراسی رایگەیاند، بە شانازییەکی گەورەی دەزانم کە ئەم خەڵاتە وەربگرم و وەک شۆڕشگێڕ دەستنیشان بكرێم. پاڵنەرێکە بۆ بەردەوامبوونم لە هەوڵەکانم بۆ پەیوەندی باشی نێوان هۆڵەندا و فەرەنسا و مرۆڤایەتی. ئەمەش لەڕادەبەدەر گرنگە، بەتایبەتی لە سەردەمی فراوانبوونی دابڕان و گرژییە نێودەوڵەتییەکاندا. سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ بەڕێزان سەرۆك ماكڕۆن و جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا. 
لە بەرامبەردا، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە راگەیاندراوێكدا وتی، لە ئەمستردام، شەرەفمەند بووم، بەناوی سەرۆك ماكڕۆنەوە خەڵاتی شەڕەف ببەخشمە خاتوو دیلان یەزیلگۆز-زەخەریووس. ئەم خانمە، وەكو وەزیری داد و ئاسایش، خاوەنی توانایەكی ناوازەیە، هەموو رۆژێک پابەندە بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و گفتوگۆی فەرەنسی و هۆڵەندی. رۆڵێكی كاریگەریشی هەیە لە بەرقەرابوونی سەقامگیری و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و تیرۆردا.


سەرچاوە: کوردستانی نوێ