تاڤگه سابیر
پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که ئایین له خه‌می قوربانیانی کچاندا بێت. سه‌ر‌باری ئه‌وه‌ش نیشاندانی جه‌هل و نه‌زانین و وه‌گه‌ڕخستنی به‌رده‌وامییه‌تی.
له سه‌د ساڵی ڕابردوودا پرسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان یه‌کێک له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی لێکوڵینه‌وه‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه و ناوه‌نده‌کانی لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نه پزیشکییه‌کان و ده‌روونناسان ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌کان له خاڵێکدا به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌ویش قه‌تلوعامکردنی ئه‌ندامی زاوزێی کچانه، ته‌نیا به مه‌به‌ستی پێشگیری له چێژوه‌رگرتنی سێکسیی و له ئاکامدا به نیازی پاراستنی داوێن‌پاکی ئه‌و ڕه‌گه‌زه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه ژن بوونه‌وه‌رێکی ناپاک و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، که به‌چاولێکردنی هه‌ر بێگانه‌یه‌ک، له ڕێگه‌ی ڕاست لایده‌دا و تووشی لارێی ده‌بێ.
ئه‌م نه‌رێت و دیارده‌یه مێژوویه‌کی روونی نییه، به‌ڵام له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن. ئه‌م میراته کلتوری و نامرۆڤانه‌یه، نه‌وه له‌دوای نه‌وه، سینگ به سینگ، به‌بێ هیچ که‌موکووڕی، یا گۆڕانێک، گه‌یاتووه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌روا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. به‌جۆرێک که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ساڵانه سێ ملیۆن کچی بێ تاوان ده‌بنه قوربانیی ئه‌م جینایه‌ته.
خه‌ته‌نه‌ی ژنان چوار شێوازی جیاوازی هه‌یه که به‌پێی نه‌ژادو میللیه‌تی که‌سه‌که ده‌گۆڕێ. ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه له خرابترین هه‌لومه‌رجدا به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌ش ڕێوره‌سمێک به‌ڕێوه‌ده‌برێ، که تێیدا ژنێکی به‌ته‌مه‌ن که له قه‌ڵتوبڕکردنی ئه‌ندامی سێکسیی کچاندا شاره‌زایه.
هه‌ندێک جاریش دایکی منداله‌که به چه‌قۆیه‌ک یا تیغێک (مووس) که زۆر جار به‌هۆی زۆر به‌کاره‌ێنانی کول و ڤایروساوی بووه، به‌دڵره‌قییه‌کی ته‌واوه‌وه له گیانی ئه‌و منداله بێتاوانه به‌رده‌بن، دوایه‌ش به ده‌رزییه‌کی زۆر چووک، ئه‌ویش بۆ میزکردن دهی‌هێڵنه‌وه ،دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌یان که‌مێک خۆڵه‌مێش به برینه‌که‌یدا ده‌که‌ن و پاشان لاقه‌کانی منداڵه‌که، توند به په‌کنده‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڕۆچوونی خوێن نه‌بێت . دوایه‌ش منداله بێچاره‌که له گۆشه‌یه‌ک فڕێده‌درێ تا بۆ خۆی چاک بێته‌وه. جاری وایه ئه‌و منداله تاچل ڕۆژ هێزی ڕێگاڕۆیشتنی نییه. ئه‌وجار دایک و باوک به شانازییه‌وه له‌نێو خزم و تایفه‌دا دێن و ده‌چن و فه‌خر ده‌فرۆشن که به‌م کاره‌یان پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌ی و داوێنپاکیی کچه‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر کردووه‌و له‌پاشه‌رۆژدا ئاماده‌یه بۆ زه‌ماوه‌ندی شه‌ره‌فمه‌ندانه. لێره‌وه دایک و باوک ده‌توانن منداڵه مێینه‌که‌ی خۆیان بنێرنه نێو کۆمه‌ڵگه و به مایه‌ی شانازیی خۆیانی بزانن. بۆیه ئه‌م سه‌رچاوه‌ی عه‌شقه، سه‌ختترین توندوتیژی له‌دژی ئه‌نجامده‌درێ، تا عه‌شقێک که سروشت پێی به‌خشیوه لێی بسێنرێته‌وه.
به‌ڵام گیروگرفتی ئه‌و قوربانییانه‌ی جه‌هل و نه‌زانین به‌وه‌نده کار ته‌واو نابێ، ته‌مه‌نی منداڵان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م کاره، چوار تا دوانزه ساڵه. زۆر منداڵ به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه هه‌ر له کاتی جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌دا گیان له ده‌ستده‌ده‌ن ڕۆچوونی خوێنیش، یه‌کێکی تر له هۆیه‌کانی مردنی ئه‌و قوربانییانه، ئه‌وانه‌ی تریش ده‌مێننه‌وه تا کۆتایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ گیروگرفتی زۆری فیزیکی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. دوور نییه و ته‌نانه‌ت ڕێگاڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و ژنانه زه‌حمه‌ت ب‌بێ . ئه‌م کاره هێندێک جار ده‌بێته هۆی هه‌وکردنێکی زۆر (التهاب) له ئه‌ندامی زاوزێ و شوێنی میز و ئه‌و چڵکه له هه‌موو له‌شیدا بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌شێک له‌و ژنانه‌ش تووشی نەزۆکیی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی دووگیانیش ده‌بن له کاتی منداڵبووندا، له‌گه‌ڵ زۆر مه‌ترسیی گیانی، به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌لامه‌تیی کۆرپه که‌شیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، خه‌ته‌نه‌ی ژنان هۆیه‌کی گرنگه بۆ چێژوه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی چێژی جنسی له دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی. به‌شی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی که خه‌ته‌نه کراون به ده‌ست ئازاری زۆری مێزبه‌خۆداکردن، نه‌زۆکیی، سه‌رهه‌ڵدانی برینی قۆوڵ له نێوه‌وه، گیروگرفتی ده‌روونی و زۆری دیکه ده‌ناڵێنن.
ماوه‌یه‌که خه‌باتی جددی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له کوردستان ده‌ستی پێکردووه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسایه‌کی توندن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که کار‌ی خه‌ته‌نه‌کردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن لایه‌نگرانی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان، سه‌ره‌ڕای قامکدانان له‌سه‌ر لایه‌نی له‌شساغیی کرده‌که، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که نه‌هێشتن یا که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌یلی سێکسیی شوورا‌یه‌ک به ده‌وری پاکی و پاکداوێنیی ژناندا ده‌کێشێ . ئایا ئه‌و که‌سانه ژن وه‌ک مرۆڤ چاو لێده‌که‌ن یان له نیگابانی هه‌یه؟ خۆزگه ئه‌م کرده‌یه کۆتایی به ناپاکییه‌کان ده‌هێنا. چ زۆرن ئه‌و کچه زۆرلێکراوانه‌وی به‌هۆی توندوتیژیی له‌م جۆره، ماڵ و حاڵ و ته‌نانه‌ت وو‌ڵاتی خۆیان به‌جیه‌ێشتووه.
له زۆر باره‌وه کچان، ئه‌و کاره سه‌خت و پڕ له مه‌ترسییه، به به‌شێک له پێویستییه‌کانی ژیانی خۆیانی ده‌زانن، چونکه بڕوای گشتیی خه‌ڵک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و کچانه‌ی خه‌ته‌نه ناکرێن به داوینپاکیان نازانن و که‌س مه‌یلی ئه‌وه‌ی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ژیانی هاوبه‌ش پێکبێنی. بۆیه کچانی مه‌زڵووم له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌کان بۆ ئه‌م پێویستی (که‌مئه‌ندامی)یه مل ڕاده‌کێشن .
به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ڕووده‌ده‌ن و په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. ئاینی ئیسلام و جوله‌که، به زۆری په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن و بیانووی پووچ بۆ ئه‌م تاوانه ده‌هێننه‌وه. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌یه که جڵه‌وی ژنان بگرن به‌وه‌ی که چیتر نه‌توانن کار‌ی سێکسی بکه‌ن و هه‌ست و ئاره‌زووی سێکسیان بمرێنن.
ئه‌م کرداره‌ش کاریگه‌رییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له کوڕانه‌وه بۆ کچان ، به هۆی لابردن و بڕینی ئه‌و به‌شه‌ی که‌له کرداری خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان ده‌یبڕن، هه‌ستی سێکسی پیاوان به‌هێزتر ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه که هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوویه‌کی سێکسیان ده‌کوژێت. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له سودان و به‌شێک له وڵاتانی ئه‌فریقادا ده‌کرێت ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌ی فرعه‌ونی ، که به ته‌واوی قیتکه‌و لێوه‌کانی لێده‌که‌نه‌وه‌و ته‌نها کونێکی چکۆڵه ده‌هێڵنه‌وه، که هیچ جۆره هه‌ستێکی سێکسی لای ژنان ناهێڵێته‌وه.
پیاو به‌خیلایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست هه‌ستی له‌زه‌تی ژنان له کاتی جووتبووندا به تووندترین شێوه ده‌رده‌برێ. ده‌مه‌چه‌قه‌که‌ی نێوان (زه‌یوس و هێرا) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتی جووتنووندا کامیان له کامیان زیاتر له‌زه‌ت ده‌به‌ن، به‌ناوبانگه. ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان به (تیره‌سیاس)، که‌خۆی هه‌م ژن و هه‌م پیاو بوو، ئه‌سپارد وبه‌باشترین بڕیارده‌ریان دانا، (تیره‌سیاس) بۆچوونی (زه‌یوس) و به دروستزانی و گوتی که ژن له جووتبووندا ده به‌رامبه‌ری پیاو له‌زه‌ت ده‌با.
پیاو پێی خۆش نییه ژن له‌زه‌ت له سێکس ب‌چێژێت، چونکو وا ده‌زانێ ئه‌م پێخۆشبوونه ده‌بێته هۆی ئه‌و بیره ناپاکه‌ی که(پیاو بۆ ئه‌مه خوڵقاوه تاکو له‌زه‌ت به ژن بدا، نه‌ک ئه‌وی که ژن بۆ خۆی خۆشی و ڕاحه‌تی وه‌ک پیاو هه‌یه.) ئه‌م (گومان)ه که هه‌راسی به پیاو ناوه، وه‌های لێکرد که تۆڵه‌ی خۆی له ژن بکاته‌وه و بیکاته کۆیله‌ی خۆی. جێبه‌جێ نه‌کردنی کرده‌ی خه‌ته‌نه، بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی و به‌شێکی بنه‌ڕه‌تییه له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی به‌شه‌رییه‌ت. ئه‌م بیرۆکه‌یه، ره‌نگه له‌لای پیاو سه‌خت بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌لای ژن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کانی، ڕاستییه‌کی زانستی حاشاهه‌ڵنه‌گر بێت.