خۆشەویستی کوڕ دوای هاوسەرگیری

ڕۆژێک دایکێک کە گلەیی زۆری لەکوڕەکەی هەبوو هاتەلام بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەکوڕەکەی بەدەم گریانەوە وتی: خۆشەویستی کوڕەکەم بۆ ژنەکەی زۆرترە ترە لە خۆشەویستییەکەی بۆ من.
لێم پرسی: تەماتە باشترە یان پرتەقاڵ؟
بە نیگایەکی سەرسوڕمانەوە سەیری کردم و وتی: ئەم بەراوردکردنە دروست نییە، دوو شتی جیاواز بەراورد بکرێت دروست نییە، تەماتە سەوزەیە، پرتەقاڵ میوەیە.
کەواتە، وەڵامی ئەو: خۆشەویستییەش بەم شێوەیە جۆری هەیە، و دروست نییە جیاوازی لە نێوان یەکێک لە جۆرەکانی و جۆرێکی تردا بکەیت.
دایکەکە وتی: بۆم ڕوون بکەرەوە مەبەستت چییە؟
بۆیە لە درێژەدا وتم: تۆ دایکیت، تۆ بەهەشتی ئەویت لەسەر زەوی بەهەشت لەزێر پێ ی تۆدایە، ئەویش کوڕتە، پارچەیەک لە جگەرتە، خۆشەویستی ئەو بۆ تۆ جۆرێک عیبادەتە.
یارمەتی کوڕەکەت بدە بۆ عیبادەتکردن، بەڵام خۆشەویستی کوڕەکەت بۆ ژنەکەی بەختەوەری یە لەم ژیانە دا، بێگومان تۆ حەزدەکەی کوڕەکەت  بەختەوەربێ، وە بەهای خۆشەویستییەکەی بۆ تۆ کەم مەکەرەوە بە بەراوردکردنی بە خۆشەویستییەکی تر.
کوڕەکەت با ئازاد بێت بەجێی بهێڵە تا دڵی و داواکارییەکەی بۆ بەهەشت دەبەخشێت بەتۆ، ئەویش بە ئارەزووی خۆی بێت.
دایکەکە بە ڕازیبوون بە قسەکانی من سەری لەقاند، ڕووخساری لە ڕازیبووندا ڕووناک بووەوە و بە دوودڵییەوە ڕۆیشت: خۆشەویستی ئەو بۆ من عیبادەتە و خۆشەویستییەکەی بۆژنەکەی بەختەوەرییە، بۆیە یارمەتی دەدەم تا لە پەروەردگارەکەی نزیک بێتەوە و... پەرستنەکەی تەواو بکات، و ڕێگەی پێدەدەم تا ژنەکەی خۆشبوێت ولە ژیانیدا دڵخۆش بێت.
دایکی ئازیز
ئەم دیالۆگە لە یادەوەریتدا بهێڵەرەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کوڕەکەت بوو بە مێرد "لەبیرت بێت کە ڕێگە بدەی کوڕەکەت ژیانی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بە خۆشەویستی ولە تایبەتمەندییەکی تەواودا بژین وەک چۆن خۆشی ژیانی خۆتت دەوێ با کوڕەکەت و ژنەکەی بەهەمان شێوە خۆشی ژیانیان خۆیان هەڵیبژێرن تا هەمووتان بەختەوەربن."

د. مستەفا مەحمود