خۆشبەخترین یار..

کانی کوردستان

 

 

چ شتێک لەوە خۆشبەختترت دەکات کە دەزانیت ،گوێگرێکت هەیە بۆئاهو ئازارەکانی ناخت..؟
کەسیک دەتخوێنێتەوە..بی ئەوەی زار بکەیتەوە..
بیرۆکەوخولیاکانت  گرنگی پێئەدات 
وە فرمێسکەکانت دەسڕدرێنەوە و سەنگی کۆڵی سەرشانت لائەبات.


هەست دەکەیت ئەوکەسە دەست بەردارت نابیت و هەرزان فرۆشت ناکات ..
هەرچەندە  هەموان دۆخەکە ت سەخت دەبینن..بەڵام تۆسەربەرزو بەهیزی..
هیچ شتێک لەوە خۆشتر وجوانتر نییە کە ئەو کەسە بدۆزیتەوە..!
کەپێت دەڵێت: تاقەگوڵەکەم تۆدەبیت بەهیز بیت ..


کاتێ تەک کەسی دەبن بەیەک  وبۆیەک دەژین.. تەک  تاکە یار
 نەک هەر بەزار ، بەڵکوگشت ئەمانە دەبن  بەکردار


پێت دەڵێ پێش هەمووان و پێش خۆشم لیت دەپرسم 
هەستم نەستم، تەنها تۆی  گشت کەسم.. 
 ئابەم دیدەش ڕی دەبرین تەک یار..
 ئیستا  زانیت بۆچی  من  بەهیزم وناترسم ..؟