خۆش باوەڕی یا گەوجێتی ..!

کورد دەڵێ: "ئەگەرجارێ خەڵەتانمت خوابتگرێ،ئەگەر بوو بەدووجار خواخۆم بگرێ".
ئەگێڕنەوە کابرایەک هەبوو ناوی سلێمان بوو، سلێمان کەرێکی هەبوو لەگەڵ مشتێک پارەی زیوی. ڕۆژێک  سلێمان مشتە لیرەکەی بەزۆر دەرخوارد کەرەکەی یاو بردیە بازاڕ کەری داماو بۆی هەرس نەکراو هێنایەوە خەڵک لێی ئاڵان.. بوو بە مقۆمقۆ گوایە کەرەکەی سلێمان لیرەی زیو ئەهێنێتەوە. سلێمان وتی ئەیفرۆشم، فرۆشتی بە هەزار لیرەی زێڕ. دوای دوو ڕۆژ کەرەکە تۆپی. خەلکەکە هاتنە لای ماڵی سلێمان بە ژنەکەیان وت سلێمان لە کوێ یە ئێمە کەرێکمان لێکریوە بە هەزار لیرە دوای دوو ڕۆژ تۆپی. ژنەکەش وتی بەسەرچاو ئێستا سەگەکە ئەنێرم بەشوێن سلێمان دا. سەگەکەی بەرەڵا کرد ئەوەنەی نەبرد سەگەکە لەگەڵ سلێمان گەڕایەوە خەڵکەکە وتیان چۆن گەڕایەوە سلێمان وتی ئەو سەگە ئەوەندە زیرەکە بینێریت بەشوێن هەرکەسێک ئەیهێنێت بۆلات لە زیرەکی سەگەکە بابەتی کەرەکەیان بیر چۆوە بە سلێمانیان وت ئەو سەگە ئەفرۆشی وتی بە هەزار لیرەی زێڕ پێی فروشتن. دوو ڕۆژ دواتر خەڵکەکە هاتنەوەبۆ ماڵی سلێمان وتیان سەگەکە نەگەڕاوەتەوە. سلێمان لەبەردەم خەڵکەکە ژنەکەی دایە بەرچەقۆ خەڵکەکە سەریان سوڕما، سلێمان بە ژنەکەی وت هەستە رەوە هەستایەوە خەڵکەکە وتیان ئەوە چۆن وتی من ئەتوانم مردوو زیندوو بکەمەوە. خەڵکەکە وتیان ئەم کابرایە فێڵباز نابێت باوەڕی پێ کەین لەبەرئەوە بڕیاریان دا هەڵیواسن لە شوێنێکی چۆڵەوانی بە جێیان هێشت شوانێک بەوێدا تێپەڕی بە سێ سەد سەر مەڕەوە، لە سلێمانی پرسی بۆ هەڵیان واسیوی لە وەڵامدا ووتی لەبەرئەوەی ئەیانەوێت بەزۆرکچی پاشام بەنێ منیش نامەوێت، و ئەگەر تا سبەینێ ڕازی نەبم ئەمکوژن. شوانەی داماو باوەڕی کرد وتی کەوایە تۆ وەرە ببە بەشوان و منیش ئەبم بە زاوای پاشا و سێ سەد مەڕەکەش بۆ خۆت. شوانە سلێمانی لەدار کردەوەو سلێمان شوانەکە لە شوێنی خۆی هەڵواسی روژی دواتر خەڵکەکە  لاشەی هەڵواسراوە کەیان لێکردەوەو فڕێ یاندایە دەریاوە خنکاو مرد وایان زانی سلێمانە. دوای دوو ڕۆژ سلێمان دەرکەوتەوە بە سێ سەد سەر مەڕوە. خەڵکەکە سەریان سوڕما وتیان ئەی تۆ نەمردیت نەمان خستیتە دەریاوە وتی هەرکەس خۆی فڕێداتە دەریاوە بە سێ سەد مەڕەوە دێتە دەرەوە ئەگەر زۆر بوینایە یەکی هەزار مەڕمان ئەهێنایەوە خەڵکەکە لەخۆشی هەزارمەڕەکە خۆیان فڕێدایە دەریاوە. هەموو خنکان و مردن سلێمانی فێڵباز بەشێوەیە  ڕزگاری بوو لە دەستیان.
ئایا تاوانی سلێمانی فێڵباز بوو یان گەوجێتی  خەڵکەکە ؟.