خاک

دەستم برد بۆ چڵی دارێ
لەتاو ئازار لق داچڵەکی
کە دەستم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار
کەوتە هاوار
کە باوەشم کرد بە قەددا
خاک لەریەوە لەژێر پێمدا
بەرد ناڵاندی.
ئەمجارەیان کە دانەویم
خۆڵم هەڵگرت
گشت کوردستان زریکانی.

(شێرکۆ بێکەس)