هێرش ره‌سوڵ
به‌شێوازه خێراكه‌ی خۆی قسه‌ی بۆ ده‌كردم. وه‌ك هه‌میشه ده‌ڵێی په‌له‌یه‌تی قسه‌كه ته‌واوبكا و بڕوات.
"هه‌ر كه هه‌واڵه‌كه‌م بیست، له ماسنجه‌ره‌وه سڵاوێكم بۆ نارد. وه‌ك راوچییه‌ك كه قولاپێكی خستۆته ئاوه‌وه و چاوه‌ڕێی ماسییه‌كی داماو بكات، ئه‌و تۆزه خواردنه په‌لكێشی ده‌می قولاپه‌كه‌ی بكات و ئه‌ویش به‌وریایی و بێ سێ و دوو رایكێشێته ده‌ره‌وه، یه‌كسه‌ر نامه‌كه‌ی كرده‌وه: سڵاو و رێز كاك فه‌ره‌یدونی به‌ڕێز. هه‌واڵی جه‌نابتان؟ شكور باشن؟"
لێره كه‌مێ وه‌ستا، ئینجا ده‌ستیپێكرده‌وه:"به‌بینینی ئه‌و وه‌ڵامه پڕ رێز و پێزانینه، سه‌ره‌تا كه‌مێ تاسام." رووی پرسیاری له من كرد:"ئاخر ئه‌و كه‌ی به‌وجۆره من ده‌ناسێت؟ كێ تا ئێستا له (فه‌ره) یان (فه‌ره فه‌رته‌نه) زیاتر ناوی منی بردووه؟" منیش ته‌نها بزه‌یه‌كم بۆ كرد و هیچیتر.
پێشتر بۆی باسكردووم، چۆن به‌رپرسی دیكه‌ی خستۆته ته‌ڵه‌ی خۆیه‌وه. هه‌یانبووه زۆر گیربووه و نه‌یویستووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام له ئاستی قیرسیچمه‌یی (فه‌ره فه‌رته‌نه)دا خۆی نه‌گرتووه.
تێیاندا بووه وه‌زیر، په‌رله‌مانتار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی، پارێزگار، قائیمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه تا ده‌گاته لێپرسراوی هۆبه‌ی ژمێریاریی و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵی زه‌وی فرۆشتن و به كرێدان و موزایه‌ده و موساته‌حه‌ی به‌رپرسه‌كان.
جارێ به‌ئاشكرا به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كی گوتبوو:"ده‌زانم له ئیفرازكردنی ئه‌و زه‌وییه گه‌وره و گرنگه‌ی شار چه‌ندت خستۆته گیرفانته‌وه، وانه‌زانی ده‌توانی به ته‌نیا بیخۆی، به‌خوا ده‌بێ به‌شی منیشی لێبده‌ی!."
شێوازه‌كانی(فه‌ره فه‌رته‌نه) بۆ پاره وه‌رگرتن یان راستتر بڵێم؛ پارهستاندن له كاربه‌ده‌ستان فره و جیاوازن. جار هه‌یه به ناوی كوڕی شه‌هید، جاری دیكه به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه، یان به‌ناوی كه‌مده‌رامه‌تی، یاخود به‌نیمچه هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردن و له قاودانی دزی و فزییهكان.
"چه‌ند جارێك زه‌نگم بۆ پارێزگاری شار لێدا، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، ئیدی نامه‌یه‌كم بۆ نارد: زوو كرێی ئه‌م مانگه‌ی خانووه‌كه‌م بۆ ده‌ده‌ی یان له فه‌یسبووك هی ژێر به‌ڕه بهێنمه سه‌ربه‌ڕه؟! هه‌رچه‌ند چركه‌یه‌كی پێ نه‌چوو نامه‌ی نارد: هه‌تیوو فه‌ره تۆزێ ئارام بگره، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگم له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك، دوایی خۆم بۆت ده‌كه‌مه‌وه."
به‌ده‌م به‌باكردنی جگهرهكهیهوه گوتی"شه‌ق ده‌زانێ، قۆنداغ له كوێیه! ها ها ها"
"ئێ، دواتر چی بوو؟" من لێم پرسی.
"دوای سه‌عاتێ خۆی تێلی كرده‌وه؛ فه‌ره ئه‌وه بهپاسهوانهكهمدا دوو سه‌د هه‌زارت بۆ ده‌نێرم بۆ كرێی ئه‌م مانگه‌ی خانووه‌كه‌ت." منیش به تووڕه‌بوونه‌وه پێمگوت؛ "چی؟ دوو سه‌د هه‌زار؟ به‌خوا له پێنج سه‌د هه‌زار دینار یه‌ك فلس كه‌متر بێ وه‌ریناگرم و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌من به‌رپرس نیم له‌وه‌ی چی رووده‌دات!."
پارێزگار: واتا تۆ داوای خاوه ده‌كه‌ی؟
ـ ئیتر ئه‌گه‌ر خاوه‌ش بێت مافی خۆمه، پێتوایه تۆ به‌چی په‌یدات كردووه؟ ئێوه رۆژ تا ئێواره خاوه له‌م میلله‌ته ده‌ستێنن.
+ لا حه‌وله وه‌لا قووه‌ته ئیللا بیللا... كه‌س له ته‌ڵه‌ی تۆ ده‌ربازی نابێت.
منیش به‌ده‌م بیركردنه‌وه له ره‌وایه‌تیی و ناڕه‌وایه‌تیی ئه‌و سه‌رانه‌سه‌ندنه، گوتم: "به‌خوا فه‌ره گیان، بابه‌تی زاڵم و زهواڵهكهیه"، "ئێستا تۆ واز له‌وانه بێنه، زانیم چۆن ئه‌و بهرپرسانهت چهتاڵكردووه، به‌ڵام پێم بڵێ له‌گه‌ڵ مه‌لا سیاسییه كاندیده ده‌رچووه‌كه گه‌یشتییه كوێ؟"
ـ وه‌ڵا هیچ كوێ؟
ئاخر بۆ؟
ـ چونكه ئه‌وه‌نده ده‌ستی ده‌ستی پێ‌كردم، من تاقه‌تم چوو.
واتا ئه‌و له تۆ ...؟
نه‌یهێشت رسته‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، سه‌ری قسه‌ی لێوه‌رگرتمه‌وه: به‌ڵێ، دانی پێداده‌نێم؛ مه‌لا سیاسییه‌كه له من زۆڵتربوو!.
* خاوه: سه‌رانه، باج، ئه‌و پاره‌یه‌ی به ناهه‌ق و زۆره‌ملێ ده‌ستێنرێت.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ