📢 بانگهێشتنامە لە کۆڕبەندی سەکۆ بۆ نیشتمانسازیی
جەنگی ستراتیژی بەغداد بەرامبەر هەرێمی کوردستان
بەکارهێنانی ئابوری وەک چەک..
🔸 لە درێژەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆ، ئێمە شانازی دەکەین بە ڕاگەیاندنی وێبینارێکی تایبەت لەسەر «جەنگی ستراتیژی بەغداد بەرامبەر هەرێمی کوردستان: بەکارهێنانی ئابوری وەک چەک» کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تێگەیشتن لە ستراتیژە ئابوورییەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
🔸 لەم وێبینارەدا، ئەندازیار ژیمان عەبدولڕەحمان تاوتوێی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازە ئابوورییەکان (وەک کەمکردنەوەی بودجە، کۆنترۆڵی نەوت، و کێشەی مووچە) دەکات کە وەک چەکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، هەروەها مەترسیەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردستان وەک کەم بونەوەی ژمارەی دانیشتوان و بێکاری و کۆچی گەنجان دەخاتە ڕوو.
🔸 خاتوو ژیمان عەبدولڕەحمان ئەندازیاری گەیاندن و دانیشتووی شاری سلێمانییە، ماوەی ١٠ ساڵ وەک ڕۆژنامەنووس لە میدیاکانی باشوری کوردستان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی کاری کردووە. ئێستا بەشێوەی سەربەخۆ لەگەڵ چەند ناوەندێکی توێژینەوە کاردەکات بۆ خستنەڕووی ئەو کێشانەی لەهەرێمی کوردستان هەن.
⭕ کات و ڕێکەوت: یەکشەممە، ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٥
⭕ کاتژمێر بەپێی ناوچە جیاوازەکان:
🕙 هەولێر: ٢٢:٠٠
🕙 کرماشان: ٢٢:٣٠
🕙 ئەوروپای ناوەند: ٢١:٠٠
⭕ ماوەی کۆڕ: ٢ کاتژمێر
⭕ کۆڕبێژ:
ئەندازیار ژیمان عەبدولڕەحمان،
لێکۆڵەر و میدیاکار
⭕ کۆڕگێڕان:
ڕەوا هەژار و مانی ئاڤرین
⭕ پلاتفۆرم: زووم
⭕ لینکی زووم: دواتر بڵاو دەکرێتەوە
داوای بەشداریکردنتان لەم وێبینارە گرنگە دەکەین کە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە هەستیارترین پرسەکانی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری کوردستان.
⚠ تێبینی گرنگ:
- لینکی زووم دواتر بڵاو دەبێتەوە و تکایە پابڵیکی مەکەن
- بەهۆی ئەمنیەتی وێبینارەکە،
داوا دەکەین هەمووان بە ناوی خۆیان بەشدار بن تاکو بەڕێوەبەران ڕێگەیان بدەنە ژوورەوە.