ناو: جەبار سابیر قادر
ناوی هونەری:
لەدایک بووی ساڵی 1964 لە هەولێر
پیشە: فەرمانبەر
ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەری دیجییتاڵی لە عێراق
قۆنەغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارۆچکەی "دووبز" سەر بە پارێزگای کەرکوک، وە ئامادەیی پیشەسازی کارەبای لە شاری هەولێر تەواو کردووەو دوواتر بڕوانامەی دبلۆمی لە کارەبا لە پەیمانگای تەکنەلۆجی موصل بەدەست هێناوە.
هەر لە منداڵیەوە خولیای وێنەکێشان و پەیکەر تاشین بووەو لە چالاکی قووتابخانەکان بەشدار بووە.
لە سالی 1981 بەشداربووە لە پێشانگای شێوەکاری. لە ساڵی 1988 ئامدەسازی کردوە بۆ پێشنگای تایبەتی شێوەکاری و ئامادەکردنی چەندین تابلۆ دەربارەی ژیان و کەلتووری لادێ.
لە پاڵ هونەری شێوەکاری، خولیایەکی زۆری هەبوو بۆ هونەری کاریکاتێر.
یەکەم کاری کاریکاتێری لە ساڵی 1992 بڵاو کردوەتەو، وە لە ساڵی 2005وە تا ئێستایش بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر، لە زۆربەی ماڵپەڕو گۆڤارە ئەلیکترۆنیەکانا. بەرهەمی هونەری ئەم هونەرمەندە لە زۆر گۆڤار و رۆژنامەی بیانی (ئەندەنووسی و تورکی و میسری و هیندی و ئەرجەنتینی و...هتد) بڵاو بوەتەوە.
هەرەوەها لە زیاتر لە 100 پێشبڕکێ و پێشناگی جیهانی بەشداربووەو چە ندین بڕوانانمەی ریزلێنان لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بە دەست هێنانەوە، بەتایبەت خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2022 لە ئیتالیا.
https://www.facebook.com/jabar64.saber/
https://www.facebook.com/Jabar-saber-qader-1443251625758808
https://www.instagram.com/jabar1964/