د. توانا
جاران لەژێر لێوەوە سیخوڕمان هەبوو
ئەمڕۆ (خائین)مان هەیە پلە باڵا..بەدەنگی بەرز!
جاران ناخونۆک بە شەرمەوە دەکرا..تەنها لە خواردنا
ئەمڕۆ..فڕکان فڕکانە لەفرۆشتنی سەروبنی خاک و تاڵان کردنا!
جاران جەردە تەنیا دەگەڕا بە گیرفانا
جەردەکانی ئەمڕۆ بە سنوور و بازار و کۆمپانیا ونەوت و یانەی شەوانا !
جاران دەوترا پارە ،هەموی وا لای فڵانە بازرگانی چاوچنۆک
ئەمڕۆ گشتی وا لای کۆمپانیاکانی دارودەستەی سەرۆک !
بڵێ ی شتێکیان بیستبێ وا شەو و رۆژ بۆ دزیدا شەتەکن
قەپەکان زل زل و خێران نەوەکو ووشک بێ نەوتی شیواشۆک !
جاران دزی هەژار ڕیسوا دەکران
ئەمڕۆ ئازادن و بێ ترس بەپشتگیریی 50+1ی پەرلەمان !
جاران دزییان دەکرد لەبرسان
ئەمڕۆ کۆمپانیای پارتە زۆر تێرەکان!
جاران دزەکان بەشەو دەگەڕان
ئێستا بە نوێژیی نیوەڕوان !
جاران پارتەکان بە ئابوونەی میللەت دەژیان
ئەمڕۆ گومرگ و باج و نەوتیان قووت داوەو خەریکی گازەکەن بردویانە بۆلوتیان !
جاران تانەمان ئەدا لە خێڵ و بنەماڵە دەمان ووت کۆنەپەرستن
ئەمڕۆ کوڕو کوڕەزاو زازازازا لە گریسایەو ئامادەکرێن تا کۆیلەکان بیپەرستن!
جاران کوردبوون کۆی دەکردینەوە
ئەمڕۆ دەفتەرە دۆلارە چاوشینەکانی کۆمپانیای هاوبەش و بیرەنەوتەکان...کۆیلەیی و چەمینەوە !
لێم سوورە میللەت هەردێتە سەرخەت، دەڵی بەسە سەرۆک تاکەی؟
ستۆپ سەرۆک !
حەپەلووشکردنی داهات و قووتی گەنجانی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی.