گوڵاڵە سدیق
شارەزای دارایی و بانک
ئەم زانیارییانە فەرمانبەرێکی گرێبەستە ئەلکترونییەکان بۆی ناردوم.
*لە بانكەکە گرێبەستێکی ئەلکترونی بۆ موچەخۆرەکە واژۆ دەکەن کە بەشێك لە مادە و بڕگەكانی جێگای هەڵوەستەیە، لەوانە:-
1- بە واژۆكردنی ئەم گرێبەستە پابەندم لەهیچ بانكێكی تر هەژماری بانکی نەكەمەوە.
2- بانكم كردە وەكیلی خۆم (بەبێ گەڕانەوە بۆ من) هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت ئەو قەرزانەی حكومەت داوای لێدەكات دەفعیان بكات و لە موچەكەم بیهێنێتە خوارەوە.
3- بانك هەركاتێك بیەوێت (بەڕەهایی، هەر لەڕاستیدا ووشەی ڕەهاییان بەكارهێناوە) دەتوانێت عمولەی موچەكەم بگۆڕیت بۆ هەرچەندێك كە بانك دایدەنێت و پێویست بە گەڕانەوە بۆ من نەكات.
كۆمەڵێك شتی سەیرتر لە مەرجەكان ئەمانەن:ـ
1- تەلەفۆنت بۆ دەكرێت دەڵێن وەرە كارت وەربگرەوە و باسی گرێبەستە ئەلکترونییەکە ناكرێت.
2- دوای ئەوەی واژۆی ئەلكترۆنیت پێدەكرێت ئینجا اعلانی دەكەن كە ئەمە گرێبەستێکە واژۆت كردوە.
3- بەهیچ شێوەیەك مەرجەكان بە كاغەز نیشانی كەس نادەن.
4- ناهێڵن مەرجەکانی گرێبەستە ئەلکترونییەکە وێنەبگری.
5- وێنەی گرێبەسته ئەلكترۆنیەكەت پێنادەنەوە.
ئەم زانیارییانە فەرمانبەرێکی گرێبەستە ئەلکترونییەکان بۆی ناردوم.ـ
سەرچاوە : سایتی دەنگی مامۆستا