لەتیف فاتیح
به‌شێكی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی سجلی 57یان كه‌ركوكه‌و دوای 2003 گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شاره‌و یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره له سلێمانی و هه‌ولێرو شوێنه‌كانی تر ده‌ژین ، ئێستا به فێڵی ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك له دایك نه‌بوونه ، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌ژین و ته‌مه‌نیان گه‌یشتوه‌ته كاتی ده‌نگدان مافی ده‌نگدانیان له كه‌ركوك لێزه‌وت كراوه ، ئه‌مه جۆرێكی تازه‌ی عه‌ره‌باندنی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنلااوهكانی دیكه‌یه ، جگه له‌وه‌ش ههركیژێك یان كوڕیژگه‌یه‌كی كه‌ركوكی یان به پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ كوڕ‌و كچی پارێزگاكانی هه‌رێم بكات ، دادگای كه‌ركوك كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات و كاره‌كه‌ی ڕای ناكات و ده‌ڵێت بڕۆن له هه‌رێم گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ، به‌ڵام بۆ عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر له به‌غدا یان پارێزگایه‌كی دیكه‌وه هاوسه‌رگیری بكرێت هیچ كێشه‌یان ناخرێته به‌رده‌م و گرێبه‌ستی كه‌ركوكیان بۆ ده‌كه‌ن و دادگاش رێگریان لێناكات ، وه‌ك چۆن په‌لاماردانی وه‌رزێره‌كانی گونده‌كانی كاكه‌ی داقوق و سه‌رگه‌ڕان و دوبز و ده‌ركردنی هه‌موو كورد له حه‌ویجه به‌و كوردانهشهوه كه باوباپیریان پێش جبور و دلێم له‌و ناوچانه بوونه، ئه‌مانه هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی ته‌عریبی سه‌رده‌می فیدراڵیه‌وه .
ئێستا كه كورد ده‌یان پۆستی گرنگی له به‌غدا هه‌یه له سه‌رۆك كۆماره‌وه تا جێگری سه‌رۆكی پارله‌مان و وه‌زیری داد و وه‌زیرو گزیری دیكه عه‌ره‌ب له دنیای دیموكراسیدا ئه‌و كاره ده‌كات ، باشه گه‌ر ئه‌وان نه‌بن چیمان پێده‌كه‌ن ، یان ڕاستتر ڕۆڵی ئه‌وان چیه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م عه‌ره‌باندنه خشكهییه ، دوونمونه‌ی سه‌ره‌وه ، دوونمونه‌ی زۆر گچكهن له چاو ئه‌وه‌ی كه رۆژانه له‌و ناوچانه چی به كورد ده‌كرێت ، ته‌نانه‌ت له دامه‌زراندنی هێزی تازه‌ی سه‌ربازی و كۆمپانیای نه‌وت و دام و ده‌زگاكانی دیكه تا عه‌ره‌ب وه‌ستابێت كه‌س ئاوڕ له‌و هه‌موو كچ و كوڕه كورده خاوه‌ن بڕوانامانه ناداته‌وه ، هه‌موو جارێكیش كه ئه‌م كێشانه ده‌برێنه به‌رده‌م به‌رپرسانی كورد ، له بری چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی به پاراسیتامۆڵ بۆ ماوه‌یه‌ك سڕ ده‌كرێن و دواتر خراپتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات و پۆلیس و دام و دهزڤا ناوه‌ندیه‌كان ده‌چێته سه‌رو كورده‌كه‌ش ده‌ستێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ملاو ده‌ستێكی ده‌كه‌وێته ئه‌و لا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك هه‌موو ئه‌م ستهمكاریانه ده‌بینن و ده‌گاته‌وه پێیان كه‌چی ئه‌وان له بری ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه به گژ ئه‌م ستهمكاریهدا بچنه‌وه به‌رده‌وامن له یه‌كشكێنی و ناشرینكردنی یه‌كتر له‌به‌رده‌م دۆست و دوژمن‌دا .
سەرچاوە : سایتی سپی