تۆش پێتوایە ؟

تۆش پێتوایە..؟

 ئێمەی کورد (سۆز) و (سیاسەت) تێکەڵ دەکەین ، ژیرانەوبەچاوی عەقڵ وهۆش ناڕوانینە کارەکان و دەرئەنجامی روداوەکان،  تەنها دڵمان سەرپشک دەکەین بۆهەڵسەنگاندنی هەڵوێست وکارە سیاسی وچارەنوس سازەکان !

کاتێ سەرۆکی پارتێکمان خۆش ناوێت ،ئەگەر کاری باشیش بکات وخزمەت بەمیللەتیش بکات ،ئێمە هەردژی دەوەستین ودەستخۆشی لێناکەین چونکە ڕقمان لێیەتی  .

بەپێچەوانەوە کاتێ سەرۆکێ پارتێکمان خۆشدەوێ ،ئەگەر کاری چەوت وگەوجانەش بکات،تەنانەت ئەگەر دزی لەمیللەت بکات وخیانەت بە نیشتمانیش بکات..ئێمە بەهانە بۆ کارەخراپەکانی دێنینەوە و بەرگری لێدەکەین هەرلەبەرئەوەی خۆشمان دەوێ !