توركیا حەلەب بە ویلایەتێكی خۆیی ناودەبات

 

 

- چەندین ملیۆن هاوڵاتی توركیا بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە حەلەب یەكیەكە لە ویلایەتەكانی وڵاتەكەیان.

- لە ساڵی 2015وە رۆژنامە و ڕاگەیاندنەكانی توركیا بانگەشەی ئەوە دەكەن حەلبی سوری بخرێتە سەر  ویلایەتەكانی توركیا.

چەندین ملیۆن هاوڵاتی توركیا لەڕێگەی سۆشیال میدیایاكانى تورکیاوه بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە حەلەب یەكیەكە لە ویلایەتەكانی وڵاتەكەیان.

لە سۆشیال میدیایانى تورکیا، نەتەوە پەرستە تورکەکان هاشتاگێکیان بڵاوکردوەتەوە، لەژێر ناونیشانی [#HALAB 82] و هەتا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن کەس بڵاویکردوەتەوە.

ئەم هاشتاگەش بە واتای ئەوەیە حەلەب ولایەتی ژمارە 82 یەمینی تورکیايه، چونکە تورکیا خۆی 81 ولایەتە لە ئێستادا.

لە ساڵی 2015وە رۆژنامە و ڕاگەیاندنەكانی توركیا بانگەشەی ئەوە دەكەن حەلبی سوری بخرێتە سەر  ویلایەتەكانی توركیا و ببێت بە 82هەمین ویلایەتی ئەو وڵاتە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕانكاری بەپەلە لە سوریا هاتە ئاراوە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا چەندین ناوچەیان لە سوریا كۆنتڕۆڵكردووە و چارەنووسی نزیكەی ملیۆنێك كورد لە سوریا نادیارە، چونكە ئەو گرووپە چەكدارانە بەنیازن ناوچە كوردیەكانیش داگیربكەن.

 

سەرچاوە : هاوڵاتی