د.توانا
من ترسم هەیە لەوەی ئێستا و لەوەی بەدوایدا دێ ..!
من دەترسم لە هێرشی سوپایەکی نەبینراو، بەتوانای بێسنووردڕندە ، بە ڕێپیشاندەری دەسەڵات بەرەو لای نیشتمان دێ..
من دەترسم لەزۆلکاوێکی بێ بن ، نابێ بپرسی لە لێڵ وڕوونی وساردوگەرمی وقوڵی ! دەبێ خۆتی تێفڕێدەی ومەلەی تیابکەی
جگەلەوەی دەبێ ڕووتبینەوە کاتێ خۆمانی تێ فڕی ئەدەین ... هەمووئان وساتێ لەئارادایە مەترسی غەرقبوون.. دواهەناسە لەویا بدەین .
بەشدارین لە هەڵخستنی قەنارەیەک بەدەستی خۆمان ،هەرخۆشمان جەلادەکەو قوربانیەکەین .
ئەمڕۆ واکاریگەری ئاگرەکە زەقتر لەجاران دەرکەوتوون ، تەنگی بەمرۆڤایەتی و کوردایەتی وبەنیشتمان هەڵچنیوە، تەنها لەپێناو کۆکردنەوەو سواڵ وساقەی لایک وبینەرو شێر خۆمانی تێدەهاوین ،هۆشمان نیە بەرەو کوێمان پەلکێش دەکات وچیمان بەسەر دێنێ !
تەرازویەک ،یاساو ڕێسایەک ، شەرم وئەدەب وحەیایەک نەماوە،گشتی هەڵگیراوە لەئەرشیفی دەرگالەسەرپشتی خێزانەکان ..
شتێ نەماوە بەناوی باش وخراپ. خزم وکەس وبێگانە. نیشتمانپەروەری یان جاش وخائن وخوێڕی ...
پێوەرەکانی ئەمڕۆ بینەر و لایک وشێرە، درۆکانی کام پەیامنێرو کام کەناڵ ،کام مۆدێل باڵدارترو شاخدارترە و ترش وشیرین و سوێرە !
بەڕاستی دەترسم...
لەحکومەتی هەرێم ،ئاوێکیان ڕشتووە لە بەرەڵایی و لە نایاسایی وخزم خزمێنە ،نەک کۆنابیەوە...
نەوەیەک بەتەواوی وادەزانن دەبی وابی واپێ تێدەنێ!
من دڵم دەرسێ لەماڵ وئاپارتمانێ ...چووە بەئاسمانا بەڵام بێ بناغە فشەڵە هەمیشە دڵی نائارام تیا بلەرزێ
لەبەردێ کە نەزانێ.. فڕێ ی داوەتە ناوگۆمەکەوە....چۆن وکێ دەری بهێنێ ؟
لە چەمێکی بە خوڕ لە لافاوێ.. کەلەڕێ یە وا بەرەوئێمەی بێ بەربەست دێ تا گشتمان ڕاماڵێ ..
لەتاشە بەردێ.. تلۆرەبووی سەرشاخی، کەس ئاڕاستەکەی نازانێ بەرەوکوێ مل دەنێ !
لەو کەشتی یەی.. هەموو سواربووین ،کابتانیکی نەشارەزاو،نەخوێندەوارە، بەڵام لووتبەرز ، گوێ لە کەس ناگرێ، میللەتێکی ناوەتە ناودەریا بێ ئەوەی بابێ ..بەعەقڵە بچکۆلەکەی وادەزانێ دەبێ وابێ !
لە ئاشەکەمان کە ئاشی نەزانە ...ئەترسم خواگیان تاقەتی بچێ وئیتر نەیگێڕێ..
لە دەستورو یاسای ڕق وقین وتۆڵەسەندنەوە وبەدفەرمانی سەرۆکە پۆلیسەکەی ئەم هەرێمەدەکرێ ، کەتەنها لەسەر ووتن خاوەن دەنگ وخەیاڵ دەگیرێ
ئەوەی بەڕۆژی ڕووناک تاڵان دەکا ، بەشەویش چاوساغی دوژمنە و نیشتمان دەفرۆشێ دەڵێن بیگرە ،لەژێر لێوەوە دەڵێ نابێ ئاخر چۆن نانا ...ناکرێ !
لەخواردنی میوەێ.. جوان باقو بریق بەڵام ناوەکەی بۆش و هەموی توێکڵ بێ
لەخواردنێ.. لەقوتو نرابێ ،پێکهاتەی نوسراوەکەی سەری وناوقوتوەکە یەکێ نەبێ
لە منداڵێ.. دەم پیسبێ کە سەری زمان وبنی زمانی قسەی ناشیرین و هاتوهاواروچنێو بێ
لەیەکێ.. لەپڕێ بوبێ بەکوڕێ..
لەگەوجێکی شیک پۆش لەپشتی مێزێ.. هەمووشانازیەکەی جلوبەرگ وجامانە ڕەنگاوڕەنگەکەی بێ!
لەدایک وباوکێ.. هەموو عیلم ومەعریفەتیان تەنها منداڵ دروستکردن بێ ..
لەکەسێ لەڕێبوارێ لەدراوسێ یە لە ئاغایە لەجوتیارێ ..هەر بڵێ من و من ومن ،بێبەرهەمبێ ،پاڵیدابێتەوە ڕۆژتائێوارێ
لەدرۆزنێ.. کاتێ درۆدەکات زەردەخەنە دەیگرێ، کەتەریقی دەکەیتەوە هیچ ڕەنگی ناگۆڕێ و درۆیەکی ترت بۆدەکات وبێشەرمانە پێدەکەنێ.
لە سەرۆکێ ..میللەتەکەی بە کەرومەڕوگا بزانێ ..
لە قەسابێ.. قون دەکاتە کڕیارەکەی ،پێشتر چەق وبەزی لەناو تەرازووەکەی بۆ دانابێ
لەئەندام پەرلەمانێ ..بەرپرسێکی باڵای پارتەکەی داینابێ ،دەست هەڵبڕین لەپەرلەمان ولینگ هەڵبڕین لەماڵەوە زیاتر نازانێ!
لەکوڕی سەرۆکێ ..ڕێوی دەرەوەو شێری ماڵەوە بێ ..
لەسەرۆکی ئەڵقە لەگوێ و ئارام بەرامبەردوژمن ،بەڵام بۆخۆمان بەڕولەدەمیا تەقیبێ.
لەسەرۆکێکێ دڵ ڕەشی خانەی تۆڵە ..پاش چەندین ساڵ لە حەمامی خوێنی براکان ..دڵی ڕەشی هێشتا قینی بۆبراکەی هەرتیا مابێ..!
لە ڕێکەوتنی براو برا گەورە لەجیاتی چۆلەکە هەمیشە برابچوکی تیا کوژرابێ
لەکوردێ .. پارت وسەرۆکی پارتەکەی ونەوەکانی وبنەماڵەی سەرۆکی لەکوردستان وکوردبوون لا مەبەستربێ
لەخاوەن قەڵەمێ ..پەیوەندی ژێربەژێری تەک کوڕی سەرۆک هەبێ ..ئەکاوەنتە شاراوەکەی بانکی هەمیشە پڕبێ .
لەدزێکی شارەزای سەری سەرەوە هەموو ماستەکەی خواردبێ هیچیش بە لێویوە دیارنەبێ..
لەکەسێ ،نەک حەرفێ ...هەموو حەرفەکانی بۆ بکەی بە هۆنراوە هەرحاڵی نەبێ !
لەکەسێ ناتوانێ تاقە ڕۆژێ گوڵ بێ .. خۆئەگەر بۆساتێ ڕەنگی گوڵیش بنوێنێ لەناخەوە هەردڕکە وبۆهەمیشە هەر دڕکاوی بێ .
لە مەنجەڵە ماستەکەی سەرۆک نەک موویەک ودوان، بەگڵۆڵە لەموی پرچی نەوەکانی جەنگیزخان.. پڕبێ
لەهەویرێ هێندە ئاوی کێشابێ ... بوبێ بەماستاو ئیتر بۆنان نەبێ
لە پارتەکەی سەرۆک پڕبێ لەسەماکەرو مشەخۆروماستاوچی ، بازاریان گەرم وئاشیان بگەڕی وشەنیان کارابێ ،بێ ئەوەی بابێ..
لەو سەربانەی حکومەتی هەرێم،هێندە ساردوگەرمی تیابێ لە بان و دوو دە هەواش دەرچوبێ
لە سیاسییەکی خۆ بە زل زان ،بۆ ڕیش چوبێ سمێڵ وسەرو بەریشی دانابێ
لەسەرۆکی پارتێ هێندەگلابێ حەوزی شکابێ، هەر نەبوو بەسوار،هەردەڵێ.. جارێکی تربابێ.
لەو سەرۆک پارتەی هەردەم بێژنگی لەدەستا بێ هەر بەتەمابێ بەری خۆربگرێ پێش ئەوەی ئاوابێ!
لە جامەکەی سەرۆک، تائێستا لێ ی نەڕژابێ ! چونکە پڕ نابێ ..ئاخۆ چەند کونی تیابێ ؟
لە شەراکەتی دزەکانی ئەمدیو وئەودیو،ترێلەکانی بخمەو نەوت بەکڵاوڕۆژنەکەیا ئاودیوکرابێ
دەی پێمبڵێ چۆن نەترسم ،تەڕو ووشک پێکەوە سوتابێ ؟
مافی ئەم میللەتە لەگەروی گورک دەرهێنرا،تا ئەمڕۆ تا لەگەروی نەهەنگابێ ؟
ڕەنجی سەدساڵی میللەتێ دیار نەمابێ، ئەوەی ئەمڕۆ هەیە خایەومایە..نەوت وگومرگە ،ئەویش لەگیرفانی نەوەکانی سەرۆکا ئاخنرابێ ..!
خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم نیشتمانە تێکەڵ بەنەوتوغازکرابێ وبەتاڵان برابێ ،پارەکەشی لەبانکی دوژمنی باوک کوژەی کوردا دانرابێ..
تۆش پێتوایە .. ئەم دەڤەرە لەسایەی ئەم سەرۆک و بەرپرسە نابەرپرسانەوە ، دەبێ خۆشیەکی تیا مابێ..؟