ترس

سوقرات دکتۆرێکی بەرچاوتەنگ دراوسێی بوو، زۆر پێی ناخۆشبوو کە پاشا سۆقراتی بانگ دەکرد وەک یەکەم دکتۆر.
ڕۆژێ بۆگلەیی لەم نازناوەی کە لەسوقرات نراوە چووە لای پاشا. پاشاش ووتی: تۆ چۆن دەتوانی بیسەلمێنێت کە تۆ لە سۆقرات زاناو کاراتری؟ تالەمەودوا ناونیشانی یەکەم دکتۆری بۆتۆ بگوێزینەوە، ئیتر بەتۆ بڵێن یەکەم دکتۆر!.
پزیشکەکە وتی:
بە ژەهرخواردن دەیسەلمێنین. من ژەهرێک ئامادە دەکەم و ئەیدەم بە سۆقرات بیخواتەوەو ئەویش با زەهرێ ئامادە بکات من دەیخۆمەوە، کاممان توانیمان خۆمان ڕزگار بکەین... ئەو ببێتە خاوەنی ناونیشانی دکتۆری یەکەم.
سوقرات ڕازی بوو، پاشاش ڕۆژو ساتی دیاری کرد بۆیان کە دوای چل ڕۆژ ئەم بەرەنگاربوونەوەیە ئەنجام بدەن.
سۆقرات سێ پیاوی پاڵەوانی هێنا و فەرمانی پێکردن ئاو بکەنە ناوگۆزەیەکی گەورەو هەموو ڕۆژێک لەبەیانیەوە تا ئێوارە بەدەنگی بەرز ئاوەکە تێک بەنو بیکوتن بەشێوازێک کە دکتۆری دراوسێ کەی بیبنێ و باش بیبیستێ.
لە پاش چل ڕۆژ، کاتی ڕووبەڕووبوونەوە هات، لە پێشدا سوقرات ژەهری دراوسێکەی خواردەوە، ڕەنگی زەرد و تای لێهات بەڵام ژیرانە چارەسەی خۆی کردوو کاتژمێرێک دواتر چارەسەرەکەی سەرکەوتووبوو وە کێشەیەکی نەما. 
دواتر سوقرات ئەو ژەهرەی کە پیاوەکانی چل ڕۆژ بوو  لێیان دەدا و دەیان شڵەقاند تا ئامادەیان کردبووبە بەرچاوی دراوسێکەیەوە بە ڕکابەرەکەیدا... کاتێک خواردیەوە، یەکسەر ڕەنگی تێکچوو مرد!
پاشان سوقرات بە پاشای گوت:
من تەنها ئاوێکی سازگارم داوە بەم پیاوە!  وا لەبەردەم ئێوەدا دەیخۆمەوە!
ئەی پاشای بەڕێز... من ئەوم نەکوشت ئەو لەترساندا گیانی لەدەست دا. 
 لە ڕووی زانستییەوە ئاسک 90 کیلۆمەتر لە کاتژمێر خێرایی هەیە، لە کاتێکدا خێرایی شێر نزیک 60 کم لە کاتژمێردایە.
بۆ دەبێت ئاسکەکان ببنە نێچیری شێرەکان، ئایا ئەمە هیچ شتێک ڕوون دەکاتەوە؟
جگە لەترس، لە چارەنووسێکی نادیار، هیچیتر نییە، شێرەکان تەنها ئەو ئاسکانە ڕاو دەکەن، کەتوانای ترس زاڵە بەسەریانو پێش هێرشی شێرەکە بوونە نێچیری هێرشی ترسێک لە ناخی خۆیاندا. 
" ئەوانەی تۆقیون و ترسیان هەیە لەتێکشکان، پێش بەرەنگاربوونەوە هەر لەناوەوە دۆڕاون و بەدۆڕاوی دەچنە بەرەنگاربوونەوەکە بۆیە نایبەوە، هیچ گرنگ نییە چ هۆکارێک هەیە بۆ ترس... 
براوەکان ئەوانەن کە لەناوەوە بەهێزن و ناترسن، بە هێزەو دەچنە بەرەنگاربوونەوە و دەیبەنەوە، گرنگ نییە بۆیان چەند ماندووبوونی دەوێت."