تا لەپێشبڕکێ نەکرێینە دەرەوە!

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ راگەیاندنی کڕینی کۆمپانیای نۆکیا لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە، ستیڤ پلومەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نۆکیا کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و وتی؛
"هیچ هەڵەیەکمان نەکرد، بەڵام بە جۆرێک، دۆڕاین."

لەگەڵ ئەم قسەیەدا، هەموو تیمی بەڕێوەبردن بە خۆشیەوە دایانە گریان.

نۆکیا کۆمپانیایەکی بەڕێز بوو. ئەو هیچ هەڵەیەکی لە کارەکەیدا نەکردبووە بەڵام جیهان زۆر بە خێرایی گۆڕاوە.

ئەوان فێربوونیان لەدەستدا، گۆڕانکارییان لەدەستدا، هەربۆیە دەرفەتێکی بەنرخیان لەدەستدا کە لەبەردەستدا بوو بۆ ئەوەی ببنە کۆمپانیایەکی زەبەلاح. نەک هەر دەرفەتێکیان لەدەست دا بۆ پەیداکردنی پارەی زۆر، بەڵکو چانسی مانەوەیان لەدەست دا!

پەیامی ئەم چیرۆکە:

ئەگەر گۆڕانکاریت نەکرد ئەوا لە پێشبڕکێکە بێبەش دەبیت.

ئەگەر ناتەوێت شتی نوێ فێر بیت و بیرکردنەوە و عەقڵیەتت نەتوانێت لەگەڵ کاتدا بگێڕێت، ئەوا دوا کات کۆتاییت پێدێت!

مرۆڤ تا فێر بێت بە سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە ، وە ئەگەر پێی وایە فێربووە ئەوە حوکمی شکستی بەسەر خۆی داوە!!