واز لەو شتانە بێنە کە ئازارت دەدات هەرچەند خۆشت بوێن.
وزەی خۆت و ڕۆژەکانی ژیانت بەفیڕۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە نە هەستی گەورە بوون یان شانازی وخۆشەویستیت بۆ کەسایەتیت پێ نابەخشن...
چەند چەمکێک هەیە نەگۆڕن ،وە هەندێک لە مرۆڤەکان ناگۆڕێن هەرچەند هەوڵ بدەیت لەگەڵیان .
لە کۆتاییدا بۆت دەردەکەوێت کە هەر لەسەرەتاوە تۆ شەڕێکی دۆڕاوت کردووە، کەبە تەنیا تۆ تێیدا شکستت هێنا.
هەموو بیرکردنەوە و پلان و ماندووبوونەکانت مەکەرە ناو جامێکی شکاوەوە، با بە تینوویی نەمریت.......!