دیالۆگی نیشتمان..
ڕۆژێک سێ ئەندام پەرلەمان لەگەڕانێکدا بەناوپارکێدا لەگوێ گۆمی ئاوێک لەبن دەرەختێکدا دادەنیشن خەریکی باس وخواس وشیکردنەوەی دۆخی ووڵاتن ..
یەکێکیان دەچرپێنێ بەگوێ ی هاوەڵەکانیدا.." سەیری ئەودەرپێ سورە خانمانەیە بکەن لەبن ئەودرەختە ...! دەیبینن ؟ "
هەرسێکیان وەک شتێکی زۆر گرنگیان دۆزیبێتەوە..ئەها...ئا...ئا..ئەوەتا، سورە ..بەخوا جوانە ..تۆبڵێ ی هی کام لەم خانمانەی ئەم ناوە بێت!؟
ئەم دەرپێ سوورە دەبێتە تەوەری باس و ئیتر باسی حکومەت و ووڵات ومیلەت بەپەرلەمانیشەوە نامێنێ ..
تا دۆخی ئابوری وسیاسی وبازارو کاری نیشتمانیش هەمووی دەکرێت بەقوربانی دەرپێ ی سووور !
- بەتەمەنەکەیان دەست بەرز دەکاتەوە ، هەڤاڵان من ڕای خۆم بڵێم ؟
دەڵێن فەرموو..
دەڵێ : ئەمە دەرپێ ی یەکێ لەم خانمانەی ئائەم ناوەیە.. بەپەلە هاتون لێرە کارێکی خراپیان کردووەو بزانە کێ هاتووە بەسەرا..
ئەمانیش لەترسا بەپەلە خۆیان کۆکردۆتەوەو ژنەکە ش لەشپرزەیدا دەرپێکەی لەبیرچووە ..
- ناونجێکەیان دەست بەرز دەکاتەوە و دەڵێ : زۆر ڕاستە ئەو دەرپێ یە سایزەکەی گەورەدیارە ، من بزانم هی ئەوژنە قەڵەوەیە ئاها لەگەڵ ئەوکوڕانە یاری بەتۆپ دەکەن ..
- سێهەمیان کەلەوانی کە گەنجترە ، وەلەلیژنەی ئەمنی پەرلەمانە ..هەردوودەستی بەرزدەکاتەوە ، بەپۆزێکەوە ؛ نەخێر وانیە، ئێوەهەڵەن ،ئاخر چۆن ژن دەرپی ی خۆی لەبیردەچێت ؟ جوان تەماشای دەرپێکە بکەن ئەم دەرپێیە لەپێشەوە دڕاوە ئەها جێگا پەنجەی ڕۆنی ئۆتۆمبێلی پێوەیە ئەمە کاری شەوە ،کەسێکی فیتەر بەزۆر خاوەنی ئەم دەرپێیەی کێش کردووە بۆئێرەو لەژێر ئەم درەختە کاری سێکسی لەگەڵ کردووە وەدەرپێکەی بەدەستە ڕۆن وگریساویەکەی لەبەری ژنەکەدا دڕاندووە ..ئەها دەبینن چۆن چۆن دڕاوە..!
نەخێر ئێوە هەڵەن ..هەرگیز ئەوژنە بەخۆشی خۆی ئەوکارەی نەکردووە .
.
لەم شیکردنەوەو شەڕو دەنکو دەست بەرزکردەنەوە وقسانەدابوون کچێکی منداڵی نزیکی 6-7 ساڵان بوکێکی پلاستیکی بەباوەشەوەیە وەگشت دەم وچاوو تیشێرت وجل بەرگاکانی منداڵەکە خۆشی هەمووی نەستەلەبوو.. بەبۆڵەبؤڵێکەوە دوای ئەوەی بوکەکەی شتبوو لەئاوی گۆمەکە دێت لەبن درەختەکە دادەنیشێ ئەوپارچە قوماشەسوورە کراسی بوکەکەیە دەیکاتەوەبەری بوکە تەڕەکەی وبەئارامی قۆبچەکان لەپشتەوە بۆ دادەخات ، بەشادیەوە دەیکاتە باوەشی ودەکەوێتە ڕێ بەرەو لای دایک باوکی ..