بەیار عومەر عەبدوڵا
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیویست هاوڵاتیان بێنێتە سەر چۆک، بەڵام مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی، حکومەتیان خستەوە قاڵبە بەتاڵەکەی خۆی.
ئەو حکومەتەی وەرگرتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بە هەڕەشە بۆ سەر قەوارەی هەرێم دادەنێت، بەڵام لە پشت پەردەوە بەنیازن پارەکەی بەغدا بخەنە بانکەکانی سەرۆکی حکومەت و لەو ڕێیەوە مانگانە بە سەدەها ملیۆن دۆلار قازانج بکەن. هەروەها چەکی موچە بەکاربهێنن بۆ ملکەچکردنی هاوڵاتیان.
ئەمە چیرۆکی کوردایەتیەکەیانە…
سەرەڕای بوونی زیاد لە ٨٠ بانکی حکومی، دەیانەوێت لە ڕێی (هەژماری من)ەوە تێکڕای مووچە بخەنە سەر حسابی دوو بانک (RT و FIB) کە نزیکن لە سەرۆکی حکومەتەوە. بۆ کردنەوەی هەژمارەکە و مانگانەش بۆ پێدانی موچە، باج وەردەگرن، کە ڕەنگە مانگانە تێکڕا بگاتە ٥ ملیۆن دۆلار.
هاوکێشەکە ئاسانە
قەوارەی هەرێم = بەرژەوەندیەکانی سەرۆکی حکومەت = بانکەکانیRT و FIB.
پێویستە هەموومان پشتیوانی داواکاریەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بین بۆ وەرگرتنی موچەکانیان ڕاستەوخۆ لە بانکە حکومیەکانەوە.
سەرچاوە : سایتی ژیان