بۆشایی ئاسمان

شیبا هێمن
بۆشایی ئاسمان شوێنێکی نەناسراوی جوانە و ژمارەیەکی زۆر لە هەسارە و ئەستێرەی تێدایە، وەک مشتەری و پلۆتۆ و هەسارەی زەوی و مەریخ و هتد... هەروەها خەڵکی دەڵێن هەندێک بوونەوەری ئاسمانیش هەن، بەڵام ئەوە ئەفسانەیە. هەروەها ئەستێرە کلکدارەکان و مانگە دەستکردەکانیش هەن کە بە هۆیانەوە هێڵی ئینتەرنێتمان پێدەگات. 
کەسانێک هەن پێیاندەوترێت زیندەوەرزانانی بۆشایی گەردوون کە توێژینەوە لەبارەی زیندەوەرەکانی بۆشایی ئاسمان دەکەن، کەسانێکیش هەن پێیاندەوترێت کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان، کە لە رێگەی مەکۆی ئاسمانییەوە دەگەنە بۆشایی گەردوون، یەکەمین کەسێکیش کە چووە سەر مانگ (نیل ئارمیسترۆنگ، Neil Armstrong ) بوو،  تاکو ئێستاش شوێن پێکانی وەکو خۆیان ماون، چونکە لەوێ نە با هەیە و نە باران. 
مانگ بە دەوری زەوییدا دەخولێتەوە کە ئێمەی لەسەر دەژین، زەویش لەگەڵ چەندین هەسارەی تردا بە دەوری خۆردا دەسووڕێنەوە. دیاردەیەکیش هەیە پێی دەوترێت خۆرگیران، خۆرگیران کاتێک روودەدات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی و بەر لە تیشکی خۆر دەگرێت، بۆیە زۆر مەترسیدارە راستەوخۆ تەماشای خۆر بکەین چونکە رەنگە چاومان کوێر بێت. 
هەروەها شتێکی تریش هەیە پێی دەوترێت گەلاکسی، ئەو گەلاکەسییەی کە ئێمەی لێدەژین پێی دەوترێت (رێگەی کاکێشان، Milky Way). چەندین گەلاکسی تریش هەن وەکو (لوولپێچ، spiral هێلکەیی، Elliptical ناڕێک، Irregular و کاکێشان، MilkyWay).

 

 

سەرچاوە: knwe