بۆئەوەی تا لە ژیاندای نەمری...

ژیان زۆر فراوانە، بەڵام مرۆڤ کاتێک بۆ خۆی تەسکی دەکاتەوە، کە پێی وایە خۆشبەختییەکەی بەستراوەتەوە بە هەندێک شتەوە.
کەمێک شوێنی خۆت بگۆڕە بۆباشتر بینینی ڕووناکی.
ئامۆژگاری تا تۆ لەژیاندای نەمریت؛
لەبەر چاوی کەس مەگری وچاوەڕێی بەزەیی مەکە.
دڵی خۆت مەخە دەستی کەس و چاوەڕێی ڕەحمەت مەکە.
هەروا بەئاسانی ئیزن بەکەس مەدە بۆناوژیانت .... چاوەڕێی ڕاستی بکە.
متمانە بەکەس مەکە، چاوەڕێی دڵسۆزی مەکە.
ڕامەوەستە و چاوەڕێ مەکە کەسێک پاڵت پێبوەبنێت.
بێ هیوا مەبە و چاوەڕێ مەکە  کەسێک هیوات تێدا بچێنێت، چونکە هیوا تاڵێکە دەکرێ ببچڕێت.
ژیانێک تایبەت بۆخۆت لەم ژیانە دروست بکە پێش ئەوەی تەمەن جوانترین ساڵەکانی ژیانت لێبدزێت.
شادی بکە بە بەختەوەری پێش ئەوەی دڵتەنگی زەردەخەنەت لە ڕووخسارت بدزێت.
هاوڕێیەک لە تەمەنت دروست بکە پێش ئەوەی ژیان پەپولەی گەنجیت لێ بدزێت.
ژیان ساتێکە، ئازاد بژی، دونیای خۆت بژی و هەرگیزخۆت لەبیر مەکە.
جوان بژی.... هەمیشە گەشبینبە و رووەکان جوان ببینە تا هەمووبوونەکان  جوان بن.