بۆ ژیانێکی بەختەوەر رۆژانە ئەم 5 هەنگاوە جێبەجێ بکەن

خۆشەویستی یەک شتی گەورە نییە، بەڵکو هەزاران شتی بچووک و چەندین هەوڵ و وردەکاریی رۆژانەیە.
ئەو هەنگاوە بچووکانەی هەر یەکە لە لای خۆیەوە دەینێت بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکەتان، رێز و خۆشەویستی نێوانتان دەگەیەنێتە لووتکە، هەنگاوی بەردەوام ئەگەرچی بچووکیش بێت گۆڕانکاری موعجیزەئاسا دەخوڵقێنێت.
بۆ ژیانێکی پڕ بەختەوەری رۆژانە ئەم 5 هەنگاوە جێبەجێ بکە:
1. گرنگی بدەن بە بەریەککەوتنی جەستەیی، لە کاتی چا خواردنەوە یان سەیرکردنی تی ڤی لە تەنیشت یەک دانیشن و بەبێ هۆ باوەش بکەن بەیەکدا.
2. کات تەرخان بکەن بۆ دەمەتەقێ، شەوانە 20 دەقە دابنێن بۆ باسکردنی رۆژەکەتان و باسی کێشە مەکەن، با باسی دەرەوەی خێزانەکەتان یان بابەتێک بێت کە هەردووکتان حەزتان لێیە.
3. گفت شیرینتر بن، (سوپاس، دەستخۆش، بێزەحمەت) زیاتر بەکاربهێنن.
4. ستایش بکەن بەنەریتی رۆژانە، بیانوویەک بدۆزەرەوە وەسفی کارێکی هاوسەرەکەتی پێبکەیت.
5. پرس بەیەک بکەن و رای یەکتری وەربگرن، لە گۆڕانکارییەکانی ئیش یان دەوامەکەتاندا یەکتری ئاگاداربکەن، پێش هەر بڕیارێک رای یەکتری وەربگرن، چونکە بەمجۆرە هاوسەرەکەت هەست بەبەهای خۆی دەکات.

ئا: لاڤان رەئوف 

 

سەرچاوە: knwe