بۆ نیشتیمان - موفتی پێنجوێنی
موده‌تێکه من به مه‌خفی شیوه‌ن و گریان ئه‌که‌م
هه‌ر خه‌یاڵی خاک و قه‌ومی میله‌تی کوردان ئه‌که‌م
ڕوو به سه‌حرا سه‌ر ئه‌نێم و قوڕ ئه‌پێوم پڕ به دڵ
بێ خه‌به‌ر وا تێ ئه‌گه‌ن من بێ خه‌مم سه‌یران ئه‌که‌م
ئاوی چه‌شمه‌ی چاوه‌کانم وا به هه‌وری خه‌م ته‌قی
شۆخی و یاری به زۆری ئاوه‌که‌ی سه یوان ئه‌که‌م
هێنده غه‌رقی شینم و خهرقهم به شینی کرده به‌ر
قیمه‌تی پیرۆزه بێ شک زوو به زوو هه‌رزان ئه‌که‌م
بۆ که‌سێکی ئاشقی خاکی وه‌ته‌ن گه‌ر بێته لام
گه‌ر که‌بابی مه‌ڕ نه‌بێ جه‌رگ و دڵم بریان ئه‌که‌م
من ئه‌گه‌ر لافی ئه‌دیبی وا له سه‌رما بۆ ته‌ماع
که‌ی برای خا ک و وه‌ته‌ن مه‌یلی تیر باران ئه‌که‌م
ده‌وڵه‌مه‌ندی خێڵی کورد خێر و قوربانی ئه‌که‌ن
من که بێ پاره‌م سه‌رم بۆ قه‌ومه‌که‌م قوربان ئه‌که‌م
بێت و گه‌ر ده‌رچم له خاکا ڕوو به گه‌رما بۆ ئه‌چم
ڕوو له شاخ و به‌ردی شۆخی خاکی هه‌ورامان ئه‌که‌م
ئه‌م دڵی خه‌مناکه چونکه هه‌ر هه‌وای به‌رزی ئه‌وێ
جار به جارێ یادی گه‌ردنی سه‌وزی گاڕان ئه‌که‌م
داخی داخانم که‌لی خانم له ده‌ست ده‌رچوو نه‌ما
ئێسته وه‌ک جافی له‌مه‌و به‌ر ئاره‌زووی کوێستان ئه‌که‌م
کۆمه‌ڵێ تیپی وه‌نه‌وشه‌و قارچک و ڕێواسه‌که‌ی
بۆ ده‌روونی له‌ت له‌تم ده‌رمانی وه‌ک لوقمان ئه‌که‌م
من که دار مازووم ببێ تا هه‌ژده به‌ر بگرێ به ڕیز
تازه بۆ فیکری گوڵاڵه و داری هیندیستان ئه‌که‌م
ده‌رده کانم بێ سه‌ر و سامانه چاری ناکرێ
به‌م قسه و باسانه ئه‌م ده‌ردانه من ده‌رمان ئه‌که‌م
موفتی بۆ ئه‌م خێڵه یا ئه‌م خاکه تا ماوی بڵێ
قوڕ به هه‌ردوو ده‌ست له ته‌وقی سه‌ر هه تا دامان ئه‌که‌م
بەسوپاسەوە ،وەرگیراوە لە لاپەڕەی ماڵێک بۆ هۆنراوەی کوردی