خێزان پێكهێنه‌رێكی گرنگی كۆمه‌ڵگایه، بناغهس بنیاتنانی خێزان له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واتا خێزان شانۆگه‌رییه‌كه‌یه منداڵ كاره‌كته‌ری ئه‌و شانۆیه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناس (جوتیار فه‌تاح) دا كرد.
بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی خێزانی هۆشیار چین؟
جوتیار فه‌تاح:
خێزان یه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له چه‌ند خێزانێك پێكهاتووه، خێزانیش به‌هه‌مان شێوه له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتووه، واتا كۆمه‌ڵگه به گشتی كۆكراوه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانن، بۆیه گرنگه پێش ناسینی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خێزانه‌كانی بناسرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنی له چ ئاستێكدایه، پێویسته ئاستی هۆشیاری خێزانه‌كان بزانین، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی هۆشیاری بۆ خێزان دیاری بكه‌ین، كه ده‌كرێت ئه‌و بنه‌مایانه‌ش به‌م شێوه‌یه كورت و چڕیان بكه‌ینه‌وه:
خێزان و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامانی: په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆڤ دۆستی دوور له توند‌و تیژی و جیاكاری جێنده‌ری بێت، پهرهوهردهیهك كه توانای په‌خشكردنی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنێكی زۆری تیابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگ ڕاگرتن و پێدانی سۆز و ئیهمالكردنه، واتا پیاده‌كردنی سزا و پاداشت دوور له توند‌و تیژی، یه‌كێك له گرنگترین شت له‌ناو هه‌ر خێزانێك شێوازی وه‌چه خستنه‌وه‌یه، خێزانی هۆشیار و ئاست به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌رگیز ڕێگه نادات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌چه بخاته‌وه و ژماره‌ی وه‌چه‌و منداڵه‌كانی هێنده زۆربن كه توانای په‌روه‌رده و ئاڕاستهكردنیانی نه‌بێت، واتا به‌لای كه‌مه‌وه منداڵی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروست و باش په‌روه‌رده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ منداڵی داهاتو ئه‌ركی ئاسانتر بێت، چونكه باشترین مامۆستا بۆ منداڵی دووه‌م و سێیه‌م منداڵی یه‌كه‌مه جا خوشك یا برای بێت، چونكه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی لاساییكه‌ره‌وه‌یه، به‌رده‌وام لاسای ده‌وروبه‌ری ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (خوشك یان برا)كه‌یه‌تی، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه، بۆیه گرنگه خێزان منداڵی یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه ئاماده بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك بێت بۆ دوای خۆی، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت ته‌مه‌نێكی دیاریكراو كه كه‌متر نه‌بێ له دوو تا چوار ساڵ له‌گه‌ڵ منداڵی دوای خۆی، له لایه‌كی تر پرۆسه‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی به باشی بۆ ڕێك بخات، هه‌روه‌ها تێركردنی ویست و خولیاكانی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و هه‌ڕه‌می نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه ده‌یه‌وێت، ڕێكخستنی میدیا و ئامێره ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی به‌رده‌ستی منداڵه‌كان، واتا چاودێری كردن.
خێزان و ژینگه: ژینگه به هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی دوو پایه‌ی گرنگی ژیان كردنن، بۆیه خێزانی هۆشیار له پرۆسه‌ی ژیان كردن و په‌روه‌رده‌كردندا هه‌ردوو ژینگه‌كه به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، ژینگه سروشتیه‌كه بۆ ژیانی گشتی و مرۆڤ پارێزی له‌سه‌روی هه‌موشیه‌وه ته‌ندروستی، به گشتی خێزانی هۆشیار خێزانێكی ژینگه پارێزه. هه‌رچی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌وا خودی خێزانه‌كان دروستی ده‌كه‌ن، بۆیه گرنگه ئه‌م جۆره ژینگه‌یه ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان به تایبه‌تی و كۆمه‌ڵ به گشتی هه‌ست به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بكات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا كۆی پرۆسی ژیانكردن ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی، چه‌نده ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌لامه‌ت و هێمن بێت هێنده زیاتریش پرۆسه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و هۆشیار خێراتر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بنه‌ماكانی خێزانی هۆشیار له ئاماده‌سازی بۆی به پێی هه‌ڕه‌می ماسلۆ.
خێزان و كلتور و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: خێزانی هۆشیار هه‌میشه ئاگاداری كلتوری كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی و پێكهاته و دابه‌كانی ده‌ناسێت هه‌میشه خۆی له لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ر چاو ده‌گرێت، له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی نادات، به‌ڵام خۆی و ئه‌ندامه‌كانیشی ناكات به كۆیله‌ی به‌هاكان واتا خۆگونجانێك دروست ده‌كات له نێوان كلتور و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌سازێنێت و هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی ناباشیهكانی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌دات.
خێزان و قانون: خێزانی هۆشیار خۆی و ئه‌ندامانی هه‌میشه هۆشیاری قانونیهكی باڵایان هه‌یه، چونكه هۆشیاری قانونی ده‌بێته هۆی ئه‌نجام نه‌دانی كه‌مترین تاوان و لادانی قانونی، واتا تاوه‌كو خێزانی هۆشیاری و زانیاری ده‌رباره‌ی قانونه كارپێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی زیاتر بێت ئه‌وا ئاستی ئه‌نجامدانی تاوان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه‌متر ده‌بێته‌وه، وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌نموونه هه‌ر زوو ئه‌ندامه‌كانی فێری یاساكان و شێووازی مامه‌ڵه‌ی دادگا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادری سزای ئه‌نجامدانی توانای قانونی بن له كۆمه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێرا گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، په‌روه‌رده‌یی خێزانه‌كه و كۆمه‌ڵه‌كه.
هه‌ڵبه‌ته پێوه‌ر و بنه‌مای تر زۆرن به‌ڵام ئه‌وانه گرنگترین بنه‌مای هۆشیاری یان خێزانی هۆشیارن له كۆمه‌ڵدا وه‌ك (خێزان و هۆشیاری ئاینی، خێزان و پێكهاته‌كانی سروشت، خێزان و دیمۆكراسی، خێزان ومه‌ده‌نیه‌ت، خێزان و ڕاگه‌یاندن...هتد).
خێزانی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار چۆن بنیات بنرێت؟
جوتیار فه‌تاح: خێزانی ته‌ندروست به په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست بنایت ده‌نرێت، به ڕێكخستنی وه‌چه‌خستنه‌وه، به چاودێری كردنی ئه‌ندامانی، به هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له خێزانی هۆشیاردا هه‌ن، به جێبهچیكردنی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ی ماسلۆ به دابین كردنی پێداویستیه فیسیلۆجیهكان تاوه‌كو ئاستی باڵا كه جوانكاری و تێركردنی غه‌ریزه‌كانی خۆشگوزه‌رانی، خیزانی هۆشیار كه ئه‌ندامانی له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی و خۆبه‌خشی بۆ ئه‌وانی تر، هه‌روه‌ها كاری پێكه‌وه‌یی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌ر خێزانێك توانی ئه‌وانه بكاته بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌ندامه‌كانیشی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كرده ده‌ستورری ژیانی ئه‌وا بێگومان تاكێكی ئاماده‌ی ته‌ندروست دهنردرێتهوه ناو كۆمه‌ڵ ئه‌و كاتیش خێزان و كۆمه‌ڵێكی ته‌ندروستی دوور له توندتیژی ژیان ده‌كه‌ن، له‌ناو ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئارام و كێبڕكێكار له باشه‌وه بۆ باشترین.
ڕۆڵی په‌روه‌رده چییه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان؟
په‌روه‌رده یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵ و خێزان و تاك، واتا په‌روه‌رده توانای گۆڕین و ئاڕاسته‌كردنی تاكی هه‌یه بۆ ناو كۆمه‌ڵ، په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست و باش، خێزانی باش و كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو دروست ده‌كات وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. ڕۆڵی په‌روه‌رده له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه، په‌روه‌رده ده‌توانێ گۆڕانكاری گه‌وره بكات له كۆمه‌ڵدا، چ له گۆڕینی كلتور و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، چ له‌ڕووی زانستیه‌وه بێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو. ده‌بێ په‌روه‌رده ڕۆڵی هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، ده‌سته‌به‌ری ئارامی و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له لایه‌كی تر فراوانكردنی سنوری بیركردنه‌وه‌ی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵ، كاتێك ئه‌مانه ڕوویدا ده‌توانین بڵین په‌رورده ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆی گێڕاوه، ئه‌و كات خێزان ده‌بێته داینه‌مۆی گۆڕانكای پێشكه‌وتوخوازانه، توانای داهێنان و پێشكه‌وتن په‌ره ده‌سێنێت تا ئاستی خۆشگوزه‌رانی و خۆژیانی.
سەرچاوە: PUKmedia