بزانە هاوڕێ یەتی كێ دەكەیت ...

بێگومان وشەی هاوڕێ بە هەموو كەسێك ناوترێت، چونكە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی هەردوو كەسەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە تا وایان لێدێت پەیوەندییەكە گەورەتر دەبێت و دەگاتە رادەی تێكەڵاوی خێزانی. پێش هەموو شتێك پێویستە ئەوە بزانیت كە  هاوڕێ یەتی لەسەر بنچینەی هاوكاری، سۆز، وەفا، بنیات دەنرێت، چونكە وشەی هاوڕێ زۆر بەنرخە و بە هەموو كەسێك ناوترێت هاوڕێ، هەمیشە پێویستە بزانیت هاوڕێكەت كێیە و برادەری كێ دەكەیت چونكە تۆش وەكو ئەو دەبیت، كەسایەتی خۆت بپارێزە هاوڕێ یەتی كەسێكی باش بکە.
 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد