باقی ئاغا هەبوو ڕەئیسی بەلەدیەی کەرکووک...

باقی ئاغا هەبوو ڕەئیسی بەلەدیەی کەرکووک بوو، بەلەدیە چەند گوێدرێژێکی هەبوو بۆ خۆڵکێشانی ناو شار. ئاغا ئەچێتە لای کورتان دوورێک کورتانیان بۆ دروست بکا. بە کورتاندوورەکە ئەڵێ: کوڕە! وا نەزانی بۆ یەکێکی تری دروست ئەکەی ئەبێ زۆر چاک ئاگات لە خۆ بێ، ئەوە بزانی کە بۆ منی دروست ئەکەیت! کورتاندووریش ئەڵێ: قوربان هیچ دڵت چەکەرە نەکا، بەسەری تۆ ئەگەر لەوانە نەبوو کە بۆ خۆت دروست کرابێ بیدەرەوە بە سەرما! ئەویش ئەڵێ: عام فەریم.