باخی ژیان..

وا مامەڵە لەگەڵ ژیانت بکە وەک ئەوەی باخچەی خۆت بێت،

ئەوگوڵەی خۆشت دەوێت، و ئەودارەی هیوای گەشەکردن و سەرفرازی بۆ دەخوازیت تێیدا بچێنە،

ئاگاداری بە و ئاگات لێی بێت، گرنگی پێبدە و خۆشەویستی پێبدە و جارجارە کاتی تایبەتی بۆ تەرخان بکە ،

 لەبیرت نەچێت ئەو گژوگیایانە لێی لاببەیت کە ڕێگری لە گەشەکردن و پێشکەوتن و ژیانی ئارامی دەکات.