كازۆ ئیشیگورۆ، چیرۆكنووس و رۆماننووس و فیلمنامەنووس و مۆسیقازانێكی به‌ریتانییه. له ناكازاكی له دایكبووه و له ساڵی (1960)دا له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی كۆچیان كردووه بۆ به‌ریتانیا. یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین چیرۆكنووس و رۆماننووسه هاوچه‌رخه‌كانی زمانی ئینگلیزی و له ساڵی (2017)دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه. ئه‌كادیمی سوید له به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆیدا ئیشگورۆی وه‌كو نووسه‌رێك وه‌سفكردووه كه له «رۆمانه‌كانیدا به وزه و توانایه‌كی زۆره‌وه، گه‌رده‌لوولێكی له هه‌ستی خه‌یاڵئامێزی ئێمه‌دا له‌باره‌ی ئه‌م جیهانه‌وه كه‌شف كردووه.»
دوو رۆمانی سه‌ره‌تای "دیمه‌نێكی رهنگپهڕیوی گرده‌كان" و "هونه‌رمه‌ندێك له دنیای مه‌له‌واندا" له‌به‌رئه‌وه‌ی به ریتمێكی غه‌مگین له ناسنامه‌ی ژاپۆن ده‌كۆڵنه‌وه مایه‌ی سه‌رنج بوون. پاش ئه‌وه چوو به‌لای ژانری دیكه‌دا له‌وانیش رۆمانی خه‌یاڵی زانستی و رۆمانی مێژوویی. چوار جار كاندیدی خه‌ڵاتی "Man Booker" بووه، ساڵی (1989) بۆ رۆمانی "پاشماوه‌ی رۆژ" كه له ساڵی (1993)دا به هه‌مان ناو فیلمێكی لێ دروستكراوه. بۆ رۆمانی تایم، رۆمانی خه‌یاڵی زانستی و بۆ رۆمانی "هه‌رگیز وازم لێ مه‌هێنه" كه وه‌كو باشترین رۆمانی ساڵی (2005) و یه‌كێك له (100) رۆمانی شاكاری زمانی ئینگلیزی ساڵانی (1923) تا ساڵی (2005) ده‌ستنیشانكراوه.
جگه‌له رۆمانی "زه‌به‌لاحی نێژراو" رۆمانه‌كانی ئیشیگورۆ به شێوازی گێڕانه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می تاك نووسراون. ئیشیگورۆ خۆی وا ده‌بینێ كه له ژێر كاریگه‌ری دۆستۆیڤسكی و مارسیل پروست-دایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌قه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی جه‌ین ئۆستین و هێنری جه‌یمس به‌راورد كراون. ئه‌گه‌رچی خۆی ئه‌م به‌راورده ره‌تده‌كاته‌وه. ساڵی (1989) خه‌ڵاتی "بوكه‌ر"ی بۆ رۆمانی "پاشماوه‌ی رۆژ" وه‌رگرت.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێنماییه‌كانی ئیشیگورۆن بۆ نووسینی چیرۆك و رۆمان:
1- "ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یزانی بنووسه" ئه‌مه گه‌مژانه‌ترین شته كه بیستوومه. ئه‌م قسه قۆڕه خه‌ڵك هانده‌دات بۆ نووسینی ژیاننامه‌یه‌كی بێتام و بێزاركه‌ر."
2- هه‌سته‌كانت به‌لای منه‌وه له رۆمانێكدا زۆر گرنگن.
3- سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌ره‌كان من پێشان وا بیرم ده‌كرده‌وه چۆن تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانیان باس بكه‌م. پاشان هه‌ستم به‌وه كرد باشتر وایه له جیاتی ئه‌وه ته‌ركیز له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كاره‌كته‌ره‌كان بكه‌م و لێگه‌ڕێم كاره‌كته‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی خۆیان گه‌شه بكه‌ن.
4- خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌ری ساده له به‌رامبه‌ر كاره‌كته‌ری سێ ره‌هه‌ندیدا قسه ده‌كه‌ن، تۆ ده‌توانیت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان به هه‌مان شێوه قسه بكه‌یت.
5- زۆربه‌ی نووسه‌ران چه‌ند خاڵێكی تایبه‌تیان له مێشكدایه كه زۆر هۆشیارانه سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه بڕیار ده‌ده‌ن، چه‌ند خاڵێكیشان هه‌یه كه كه‌متر هۆشیارانه له‌باره‌یانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن.
6- من زۆر حه‌زناكه‌م به خوازه یان كینایهی ئه‌ده‌بی ئیش بكه‌م.
7- پڕۆژه‌یه‌كی داهێنه‌رانه به ئاسان وه‌رمه‌گره.
8- پێم وایه ده‌توانرێت بگوترێت ره‌گه‌زێكی ئه‌زموونی سه‌باره‌ت به ته‌واوی چیرۆك و رۆمان‌نووسین هه‌یه.
9- من پێم وایه ده‌كرێت ئه‌ده‌ب شتێكی گه‌وره بێت. هه‌ندێ جاریش ده‌توانێت شتێكی خراپ بێت.
10- پشوو بده، پێویستت پێیه‌تی. كاتێ سه‌ره‌ی نووسینی رۆمان دێت، وادیاره بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه دوای چوار سه‌عات یان زیاتر نووسینی به‌رده‌وام كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه و توانا ده‌ستپێده‌كات.
11- هه‌ڵبژاردنی روانگه‌ی گێڕانه‌وه ده‌سه‌ڵات و توانای گه‌ره‌كه.
12- هه‌ر به‌ڕاستی من حه‌زم له‌وه نییه كه روویداوه. من زیاتر حه‌زم له‌وه‌یه كه گێڕه‌ره‌وه پێی وایه روویداوه. حه‌زم له‌و گیرۆدهبوونهیه كه خه‌ڵك له ئیش و كارێكدا لای خۆیانه‌وه پێیان وایه به‌رۆكی گرتوون.
13- بیرت نه‌چێت رۆمان گرنگه.
خه‌یاڵ گرنگتره له واقیع:
كازۆ ئیشیگورۆ دژی یه‌كێك له رێنماییه دووباره‌كانی زۆربه‌ی نووسه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه و به شتێكی گه‌مژانه‌شی ده‌زانێت. واته نووسین له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه كه ده‌یانزانین، به ده‌ربڕینێك ئه‌مه نووسینی ئه‌زموونی ژیانه. ئیشگورۆ نووسینی خه‌یاڵی رووت به نزیكتر له هونه‌ری چیرۆك و رۆمان‌نووسین ده‌زانێت. هه‌ڵبه‌ته ئیشگورۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به ژیان كردووه له كاتێكدا ئه‌زموونی ژیان ده‌شێت بوارێكی فراوان بێت، ته‌نیا سه‌باره‌ت به چه‌ند به‌شێكی ژیان نییه. له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ژیان له‌به‌رچاو بگرین ده‌شێت به‌رزی و نزمی و هه‌ژانی زۆری تێدا بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و دیمه‌ن و رووداوانه چین كه نووسه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و له‌باره‌یانه‌وه ده‌نووسێت. جاریوایه ئه‌و رووداوه هه‌ژێنه‌رانه ده‌توانن سستی رۆمانه‌كه نه‌هێڵن.
هه‌ست و نه‌ستی جیاواز:
هه‌ست و نه‌ست جۆره‌ها به‌شی هه‌یه و له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا ده‌شێت جیاواز بن. ئه‌وه كارهكتهرهكانن كه جۆره‌ها هه‌ست و نه‌ست ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته رووداوی نێوان كاره‌كته‌ره‌كان، عه‌شق و نه‌فره‌ت، نیشتمانپه‌روه‌ری، خۆشه‌ویستی، برایه‌تی، دایكایه‌تی و هتد. هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن هه‌ست و نه‌ستی تایبه‌ت دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كامێكیان بن به‌لای ئیشیگورۆوه گرنگییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه. ئاسایی هه‌ستی نێوان مرۆڤه‌كان لایه‌نی هاوبه‌شی تێدایه، هه‌ربۆیه له‌ناو رۆمان‌دا ده‌شێت كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌بێت بۆ راكێشانی خوێنه‌ر. ته‌نانه‌ت له‌ناو چیرۆك و رۆمان‌دا باشتر وایه كاره‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و له رێڕه‌وی سروشتی خۆیدا گه‌شه بكات. نابێت كاره‌كته‌ر به خواستی نووسه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و هه‌ر ده‌قه‌یه به ره‌نگ و شێوه‌یه‌ك بێت. كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمان هه‌رچه‌نده سروشتی تر بن زیاتر جێگای باوه‌ڕ ده‌بن. له جیاتی تهركیزكردنی رۆمان له‌سه‌ر خاسییه‌ته تایبه‌ته‌كانی كاره‌كته‌ر، باشتر وایه كاره‌كته‌ره‌كان له شوێنی ئاسایی خۆیان بن و نووسه‌ر لێگه‌ڕێ چۆنن وا خۆیان نیشان بده‌ن.
ده‌ق له كۆنترۆڵی نووسه‌ر ده‌رده‌چێت:
رۆمان چه‌ند به‌شێكی هه‌یه كه به ورده‌كاریی و هۆشیاری نووسه‌ر گه‌شه ده‌كات و ده‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵام چه‌ند به‌شێكیشی هه‌یه كه كاره‌كته‌ره‌كان گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن و ده‌یبه‌نه پێشه‌وه و له ده‌ستی نووسه‌ر ده‌رچووه و له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ودا نییه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار رۆمانه‌كه به‌هۆی ئه‌و جێگایه‌وه كه تێیكه‌وتووه داوای كارێك یان هه‌ڵوێستێكی تایبه‌ت ده‌كات و ئه‌و كار و هه‌ڵوێسته به‌سه‌ر نووسه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
زمانی ساده یان ئاڵۆز؟
هه‌ندێك نووسه‌ر پێیان باشه زمان ساده و راسته‌وخۆ بێت. زمانێك بێت دوور بێت له خوازه و قسه‌ی به توێكڵ و پێچ و په‌نا، كه وا ده‌كات خوێنه‌ر راسته‌وخۆ له ده‌قه‌كه تێنه‌گات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌لیقه‌ی تایبه‌تی نووسه‌ره‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندی به جۆری ده‌قه‌كه‌شه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك جار ده‌ق خۆی زمانی خۆی دیاری ده‌كات. بۆ نموونه ده‌قێك كه فه‌لسه‌فییه نیشانه و خوازه‌ی فه‌لسه‌فی خۆی گه‌ره‌كه یان ده‌قی ته‌نزئامێز زیاتر خوازه به‌كارده‌هێنێت.
هیچ ده‌قێك ساده نییه:
ده‌قێك كه داهێنانی تایبه‌تی نووسه‌ر بێت بێگومان ده‌قێكی ساده و ساكار نییه. هه‌ڵبه‌ته له چیرۆك و رۆمان‌دا هیچ ده‌قێك ساده و ساكار نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی چیرۆك و رۆمان‌نووسین به شتێكی ساده و ساكار ده‌زانن خۆیان ساده و ساكارن.
ئه‌ده‌ب تیغی دوو ده‌مه:
ئه‌ده‌ب هه‌م فاكته‌ری پێشكه‌وتنه و هه‌م فاكته‌ری تێك‌شكان. ئه‌ده‌ب هه‌م ده‌توانێت جوانییه‌كان نیشان بدات و هه‌م ناشیرینییه‌كان. ده‌توانێت ره‌وشتی باش و دروست گه‌شه پێبدات و ده‌شتوانێت گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ری بڵاوبكاته‌وه. ئه‌ده‌ب تیغێكی دوو ده‌مه. ئه‌مه شتێكی سروشتییه، دواجار ده‌بێت ببینین ئه‌و تیغه به ده‌ستی كێوه‌یه، به ده‌ستی دكتۆرێكی شارهزاوهیه یان به ده‌ستی سه‌رخۆشێكی به‌ره‌ڵاوه.
مێشكی ماندوو هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت:
بۆ نووسینی ده‌قێك رێكخستنی كات پێویسته. ئه‌و كات رێكخستنه یارمه‌تی نووسه‌ر ده‌دات، خۆی له ماندووبوون قوتار بكات. له مێشكێكی ماندوو جگه له ماندووێتی هیچ به‌رهه‌م نایه‌ت. بۆ نووسین هه‌میشه ده‌بێت چالاك و وریا بیت، خه‌واڵوویی كۆسپی به‌رده‌می نووسینه.
كاریگه‌ریی كار له رۆمان‌دا:
ئه‌و رۆمانانه‌ی به شێوه‌ی مه‌نه‌لۆج نووسراون، له‌و رۆمانه‌ن كه زیاتر به‌دوای ره‌گوڕیشه‌ی رووداوه‌كاندا وێڵن و له زیهنی كاره‌كته‌ره‌كاندا ده‌گوزه‌رێن، جاریوایه كاریگه‌ریی كار له خودی كاردانه‌وه گرنگتره. هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه رۆمان یانی گاریكهریی كار نه‌ك خودی كاره‌كه. ته‌ماشاكردنی رووداوێك له چاو و زیهنی كاره‌كته‌رێكه‌وه ده‌توانێت خوێنه‌ر به رۆمانه‌كه بگه‌یه‌نێت به چاوپۆشی له‌وه‌ی رووداوه‌كه چی بووه و چۆن روویداوه. جاریوایه كاره‌كته‌ره‌كه وا رووداوه‌كه ده‌بینێت كه خه‌ڵكانی تر وا نایبینن له‌وانه‌ش خودی تۆ.
گرنگیی رۆمان:
مه‌به‌ست له گرنگی رۆمان ده‌كرێت زۆر شت بێت، به‌ڵام هه‌ر چییه‌ك بێت، مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌به‌ر خاتری رۆمانه‌كه شته‌كانی تر بخه‌یته لاوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ده‌بێت كاتی بۆ ته‌رخان بكه‌یت و واز له‌و شتانه بێنی كه كاتت به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، ئه‌و كاتانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ته‌رخان بكه‌یت. له رۆمانه‌كه‌شدا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه بخه‌یته لاوه كه درێژی ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موویان بكه‌یت به قوربانی ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ته‌نیا رۆمان بێت.
احسان عباسلو
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
سەرچاوە: knwe