بۆرە پاشایەکی عەجەم..

 

 

یەکێ لە پاشاکانی عەجەم لە زەمانی زوودا فەرمانی دابوو هەرچی بەگزادەی هەورامی هەیە بیانگرن و چاویان هەڵکۆڵن! بەگزادەکانیان گرتبوو و خستبوویاننە ژوورێکەوە خۆیشی لە سەر بانێک ڕاوەستا بوو سەیری ئەکردن. لە ناکاو لە ناویانا کابرایەکی ڕووتەڵەی جل شڕی بەرچاو کەوت. بانگی کرد بۆم بێنن. کە بردیان لێی پرسی: کورە کابرا! تۆیش بەگزادەیت؟ ئەویش وتی: قوربان بۆ چاو هەڵکۆڵین بەگزادەم، ئەگینا تا ئێستا کۆڵەداریان پێ ئەکێشام! پاشاکە، وەڵامەکەی پێ سەیر ئەبێ بەرەڵای ئەکا.