ئەی لەخۆبایی لووت بەرز، چیتر ناهێڵم تۆی کاڵفام یاری بەعەقڵم بکەی...

ئەی لەخۆبایی لووت بەرز، چیتر ناهێڵم تۆی کاڵفام یاری بەعەقڵم بکەی...
*کەی توانیت هەڵەکانی خۆت پێش دەوروبەرت پێت بڵێن بوێرانە خۆت ئاماژەت پێدان وباستکردن، چیتر پەردەپۆشت نەکردنو پاساوی بێبنەمات بۆ نەهێنانەوە .
*کەی تێگەیشتی کەمیللەت چیتر گەوج نییەو گشت یاری و فێڵەکانت دەزانێت .
*کەی بەدوای کەم وکوڕی درشت و وردی هاوەڵەکەت لە تەپڵی سەر تا قولەپێی نەگەڕای تاسوکیان بکەی چونکە لەتۆ ژیرترو بەتواناترن .
*کەی بۆ ڕاستکردنەوەی درۆکانت ناوی شاهیدی مردوت نەهێنا.
*کەی  فێربووی لەڕووبەڕوو ڕەخنەبگریت .
*کەی فێربوی لەناوهێنانی بزرەکانا بێجکە لە پێناسەکردن هیچی ترت نەوت، وە پاشە ملەوزەم کردنت لەخۆت یاساغ کرد .
*کەی چاوەڕوانی پیاهەڵدان و چەپڵەلێدان نەبووی لەوکەسانەی چاکەیان لەگەڵ دەکەی .
*کەی ماڵی دنیا نەیگۆڕی و نەیکردی بە کۆیلەو ئەلقە لەگوێ ...
*کەی نەبووی بەڕۆبۆت تا چیپێکت تێبخەن تەنهاو تەنها ئەوە دەبارە بکەیتەوە کەلەسەر چیپەکە بۆت دارێژراوە .
*کەی توانیت ڕای ئازادت هەبێت و جەماعەتی اشهدوا و اجمعین نەبوی !
*کەی لە وەڵامی پرسیاری پێشکەش کاری تیڤی نەرمەکۆکەت بۆنەکرد و ڕەنگت نەهێناو نەبرد و بێترس ڕای ئازادو بوێری خۆت وت نەترسای لەوەی دوایی بانگ دەکرێیت و سوک وڕسوا دەکرێی .
*کەی کاسەلێسی و ماستاوکردنت وازلێهێناو تەنها لەدیدی بەرژەوەندی میللەتەوە قسەت کرد !
ئەوسا منیش گوێت لێدەگرم تا ڕای ئازادت بگاتە لام، کاتی خۆم تەرخان دەکەم بۆخوێندنەوەی نووسینەکانت و تەماشای دیدارو گفتۆگۆکانت لە سەر تیڤی دەکەم ...

دکتۆر توانا – ئاڵمانیا
2022/5/24